

زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر
کۆلێژی یاسا
ئەنجام دانی سیمینار
ڕۆژی سێشه‌ممه رێكه‌ووتی 2024-5-11 كاتژمێر 10:30ی به‌یانی ، بە ئامەدەبونی بەڕێزان (پ.د. بخت‌یار صابر بایز) ڕاگری کۆلێژ ، (د.علی طه اكرم) سەرۆک بەش ، (د.دیاری مسعود خلیل) به‌رپرسی لێژنه‌ی دڵنیای جۆری ، (د.ئامانج علی قادر) بەرپرسی هۆبەی خوێندنی باڵا، قوتابی (محمد زكریا عزیز) به‌رپرسی لێژنه‌ی نوێناره‌یه‌تی قوتابیانی کۆلێژی یاسا و ئه‌ندامانی لێژنه‌ی نوێناره‌یه‌تی قوتابیانی کۆلێژ، ژمارێکی زۆر لە مامۆستایان و قوتابیان، له ژێر چاودێری ڕاگرایه‌تی كۆلێژ، لێژنه‌ی نوێناره‌یه‌تی قوتابیانی کۆلێژی یاسا ، سمینارێکی ئەنجام دا بۆ بەرێز (كارزان یاسین) راهێنه‌ری گه‌شه‌پێدانی مرۆیی بەناونیشانی (ناسینه‌وه‌ی كه‌سانی ژه‌هراوی) لە هۆلی پ.د.خالد سعید بۆ سیمینارات.
سیمیناره‌كه ده‌ستی پێكرد به وه‌ستان بۆ چه‌ند ساتێك بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری خاكی كوردستان و سه‌روه‌ریان بارزانی نه‌مر و كاكه ادریس ی هه‌میشه زیندو .
له سه‌ره‌تایی سیمانه‌ره‌كه دا بەرێز (كارزان یاسین) زۆر به جوانی سیفاتی كه‌سانی ژه‌هراوی شیكردوه بۆ ئامه‌ده‌بوان ، دواتر ئاماژه‌ی كرد كه چۆن مرۆڤ بتوانی خۆی بپارێزی له‌م جۆره كه‌سانه.
له كۆتایی سیمیناره‌كه دا سوپاس و ڕێزلێنان پێشكه‌ش كرا له لایه‌ن به‌ڕێز (پ.د. بخت‌یار صابر بایز) ڕاگری کۆلێژی یاسا بۆ راهێنه‌ری گه‌شه‌پێدانی مرۆیی بەرێز (كارزان یاسین) .
وله كۆتایی دا وێنه‌ی به كۆمه‌ڵ چركاندرا بۆ ئامه‌ده‌بووان.
دڵشاد محمد رحمن
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کۆلێژی یاسا
زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر