

زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر
کۆلێژی یاسا
پێشوازی لە ڕێکخراوی خاچی سوری عیراقی
ڕۆژی سێشەممە 2024-10-29 بەڕێز (پ.د. بختیار صابر بایز) ڕاگری کۆلێژی یاسا بە ئامادەبوونی بەڕێزان (د.علی طە اکرم) سەرۆکی بەشی یاسا و (پ.ی.د.هێڤی امجد) مامۆستای ڕێکخەر ، پێشوازی لە ڕێکخراوی خاچی سوری عیراقی کرد، کە سەردانی کۆلێژی یاسایان کردبوو بە مەبەستی پێدانی ڕۆشەنبیری و ڕێنمایی پێویست بە قوتابیانی ئافرەت سەبارەت بە شێرپەنجەی سینگ و چۆنیەتی زانینی پێش تەشەنەکردنی، شایەنی باسە ڕێکخراوی ناوبراو بە هاوکاری وەزارەتی ڕۆشەنبیری عیراقی بەم چالاکیە هەستاوە،
لە میانەی دانیشتنەکەیاندا ڕاگری کۆلێژی یاسا سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی ڕێکخراوی ناوبراو و مامۆستای ڕێکخەری کرد ، هیوای خواست لە داهاتوودا چالاکی هاوبەشی لەم چەشنە زیاتر لە نێوانیاندا هەبێت.
دواتر کۆشکی رۆشنبیری و هونەرەکان سەر بەوە زارەتی روشنبیری عیراقی بە هەماهەنگی ڵه گەڵ خاچی سووری عیراقی ۆرک شۆپی هوشیارکردنەوەی ئافرەتان لە چۆنیەتی خۆپاراستن و پشکنینی خودی شێرپەنجەی مەمک لەلایەن بەرێز (نداء ناصر) بەرپرسی یەکەی ئافرەت و منداڵ لە کۆشکی رۆشنبیری ئەنجامدرا .
دڵشاد محمد رحمن
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کۆلێژی یاسا
زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر