

زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر
کۆلێژی یاسا
ئەنجام دانی سیمینار
ڕۆژی سێشه‌ممه رێكه‌ووتی 2024-10-15 كاتژمێر 10:30ی به‌یانی، بە ئامەدەبونی بەڕێزان (پ.د. بخت‌یار صابر بایز) ڕاگری کۆلێژ ، (پ.ی.د. قاسم هاشم محمود) ی.ڕاگر، (د.علی طه اكرم) سەرۆک بەش ، (پ.د. نوزاد صدیق سلیمان) نوێنەری مامۆستایان ، (پ.د. تاڤگە عباس البستانی) بەرپرسی هۆبەی دڵنیای جۆری و پەرەپێدانی پرۆگرامەکان ، (د.دیاری مسعود خلیل) به‌رپرسی لێژنه‌ی دڵنیای جۆری ، (د.ئامانج علی قادر) بەرپرسی هۆبەی خوێندنی باڵا، ژمارێکی زۆر لە مامۆستایانی کۆلێژی یاسا، هۆبەی دڵنیای جۆری کۆلێژی یاسا ، سمینارێک ئەنجام دا بۆ بەرێزان (م.ی. گۆران سعید قادر – م.ى. صدیق حمد سعید) مامۆستایان له به‌شی یاسا بەناونیشانی (به ئه‌لكترۆنی كردنی نه‌هاتنی قوتابیان ) لە هۆلی پ.د.خالد سعید بۆ سیمینارات.
له سه‌ره‌تایی سیمانه‌ره‌كه بەرێزان (م.ی. گۆران سعید قادر – م.ی. صدیق حمد سعید) زۆر به جوانی و تێروته‌سه‌ل به‌رنامه‌ی به ئه‌لكترۆنی كردنی نه‌هاتنی قوتابیان شیكردوه بۆ مامۆستایانی ئامه‌ده‌بوو .
وله كۆتایی سیمیناره‌كه مامۆستایانی ئامه‌ده‌بوو پرسیار‌و پێشنیاری خۆیان ئاراسته‌ی پێشكه‌شكارانی سیمیناره‌كه‌درد.
دڵشاد محمد رحمن
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کۆلێژی یاسا
زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر