

زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر
کۆلێژی یاسا
ئەنجامدانی سەردانێکی زانستی بۆ پەڕلەمانی کوردستان
ڕۆژی سێشەمە بەرواری 21/1/2025 لەژێر چاودێری ڕاگرایەتی کۆلێژی یاسا و بەسەرپەرشتی بەڕێزان (پ.د. تاڤگە عباس تۆفیق – م.ی. محمد عبدالقادر صالح – م.ی. کفاح حمید سلطان ) مامۆستایان له كۆلێژی یاسا/زانكۆی سهلاحهدین-ههولێر ، و سەرجەم قوتابیانی قۆناغی یەکی کۆلێژ سەردانێکی زانستیان بۆ پەڕلەمانی کوردستان ئەنجامدا.
لەسەرەتادا لەپەڕلەمانی کوردستان پێشوازیەکی گەرمیان لێکرا لەلایەن تیمی پڕۆتۆکۆڵی پەڕلەمانی کوردستان ، وە دواتر شوێنە گرنگەکانی پەڕلەمانی کوردستان بە قوتابیان ناسێندرا لەوانەش کتێبخانەی پەڕلەمان و وە هۆڵی دانیشتنەکانی پەڕلەمانی کوردستان وە لەلایەن تیمی پڕۆتۆکۆڵەوە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی دانیشتنەکانی پەڕلەمانی کوردستان ، وە دابەشبوونی پێکهاتەی پەڕلەمانی کوردستان بۆ قوتابیان ڕوون کرایەوە.
لەدوایی دا لەلایەن زۆر بەڕێز (پ.د. بڕیار شێرکۆ بابان) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پڕۆتۆکۆڵی پەڕلەمانی کوردستان و هاریکاری نێودەوڵەتی لە هۆڵی سمیناری پەڕلەمان سمینارێکی تێروتەسەل لەسەر مێژووی دروست بوونی پەڕلەمانی کوردستان وە کارەکانی پەڕلەمان و تایبەتمەندییەکانی و ئەرک و مافەکانی پەڕلەمانتارانی پێشکەش بە قوتابیان کرد و دواتر لەلایەن قوتابیان چەندین پرسیاری گرنگ ئاراستەی بەڕێزیان کرا و وەڵامیان درایەوە.
له كۆتای سهردانهكهدا مامۆستایانی سهرپهرشتیار و قوتابیانی قۆناغی یهكی كۆلێژی یاسا زۆر سوپاسی بەڕێز (پ.د. بڕیار شێرکۆ بابان) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پڕۆتۆکۆڵی پەڕلەمانی کوردستان و هاریکاری نێودەوڵەتی بۆ ئەوو هاوكاری و ئاسانكاری و زانیاری و سیمینارهی كه بهڕێزیان پێشكهشی كرد بۆیان.
دڵشاد محمد رحمن
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کۆلێژی یاسا
زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر