

زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر
کۆلێژی یاسا
ئەنجامدانی گهشتێكی زانستی بۆ بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی بەڵگەکانی تاوانی هەرێم
ڕۆژی پێنجشەممە 16/1/2025 لە چوارچێوەی چاڵاکییە زانستییەکانی کۆلێژی یاسا و لە ژێر چاودێری هەریەک لە بەڕێزان ڕاگری کۆلێژ(پ.د. بەختیار صابر بايز) و سەرۆکی بەشی یاسا (د. علی طه اكرم)، بە سەرپەرشتی بەڕێز مامۆستا (ئەڤین محمود ولی) مامۆستا له بهشی یاسا، قوتابیانی قۆناغی پێنجەم سەردانی بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی بەڵگەکانی تاوانی هەرێمیان ئەنجام دا.
وه ئامانجی سەردانەکە ئاشناکردنی قوتابیان بوو بە شێوازی کارکردن و چاڵاکییە جیاوازەکانی دامەزراوەکە.
وه قوتابیان توانییان بە شێوەیەکی پراکتیکی زانیاری بەسوود وەربگرن سەبارەت بە مامەڵەکردن لەگەڵ شوێنی ڕوودانی تاوان و پاراستنی بەڵگەکان،هەروەها دەرفەتی ناسینی ئەو ئامێر و تەکنۆلۆژیا پێشکەوتووانەیان بۆ ڕەخسا کە لە بواری لێکۆڵینەوەی تاواندا بەکاردێن.
وه له كۆتایی سهردانهكهدا قوتابیان و بهڕێز سهرپهرشتیاری گهشتهكه سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبەرایەتییەکە كرد بۆ میوانداری و پێشوازی گەرمیان،
بێگومان ئەم جۆرە گەشتە زانستییانە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێ لە گەشەپێدانی ئاستی زانستی خوێندکاران و ئاشناکردنیان بە واقیعی کاری دامەزراوەکان.
دڵشاد محمد رحمن
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کۆلێژی یاسا
زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر