

زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر
کۆلێژی یاسا
بەشی یاسا
ئەنجامدانی سیمپۆزیۆمێك
ڕۆژی سێشەممە ڕێكەوتی ( 4/2/2025) كاتژمێر (10:30) لە هۆڵی (پ.د.خالید سعید) بۆ سیمینارات، لە ژێر چاودێری بەڕێز (پ.د. بختیار صابر) ڕاگری كۆلێژی یاسا، بە ئامەدەبوونی بەڕێزان (پ.ی.د. قاسم هاشم محمود) ی.ڕاگر، (د. علي طه اكرم) سەرۆک بەشی یاسا ، بەشێک لە مامۆستا و قوتابیانی کۆلێژ،
بەهەماهەنگی نێوان لێژنەکانی دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پڕۆگرامەكان ، لێژنەی تەندروستی و سەلامەتی ، لێژنەی ڕانكینگ.
کۆلێژی یاسا هەڵسا بە ڕێكخستنی سیمپۆزیۆمێك بە ناونیشانی(ڕۆڵى یاسا و ئاین لە نهێشتنى برسێتى”Zero Hunger”) و لە لایەن بەڕێز ( د.شهلة علي أحمد) بەڕێوەچوو، و ئەم تەوەرانەی خوارەوە لەخۆ گرت:
تەوەرى یەکەم (د.آلاء هیمان علي)(National Hunger)
تەوەرى دووەم (Campus Food Waste)
أ. (پ.د. نوزاد صدیق سلیمان)( بەهەدەردانی خۆراك لە ڕووی شەریعەتی ئیسلامیەوە)
ب. (د.ماردین دڵنیا علی )(لە ڕوانگەی یاسایی)
ت. (م.ی. تارا معاذ عباس)(لە ڕوانگەی ئابوری)
تەوەرى سێیەم قوتابی (تابلۆ كرمانج صابر)( Student Hunger)
سیمپۆزیۆمەکە دەستى پێکرد بە دەقەیەک وەستان بۆ گیانى پاکى شەهیدانى ڕێگاى خاکى کوردستان.
تەوەرەکانی سیمپۆزیۆمەكە لە لایەن بەژداربووان زۆر بەجوانی پێشکەش و شیكردرانەوە بۆ ئامەدەبووان.
بەڕێز (پ.د. بختیار صابر) ڕاگری كۆلێژی یاسا دەست خۆشى لە بەژداربووانى و ئامەدەکارانى سیمپۆزیۆمەکەکرد.
دوواتر سیمپۆزیۆمەکە دەوڵەمەند کرا بە پێشنیار و پرسیاری ئامەدەبووان.
لە کۆتایی دا سوپاس و ڕێزلێنان لە لایەن بەڕێزان (پ.د. بختیار صابر بایز) ڕاگری کۆلێژ، (د. علي طه اكرم) سەرۆک بەشی یاسا ، (پ.د. ڕزگار محمد قادر) مامۆستا لە بەشى یاسا پێشکەش کرا بۆ بەڕێزان:
1- (پ.د. نوزاد صدیق سلیمان)
2- (د. ماردین دڵنیا علي)
3- ( د.شهلة علي أحمد)
4- (تابلۆ کرمانج صابر )
بە چرکاندنى وینەى بە کۆمەڵ بۆ ئامەدەبووان کۆتاىى هات بە سیمپۆزیۆمەکە.
دڵشاد محمد رحمن
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کۆلێژی یاسا
زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر