

زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر
کۆلێژی یاسا
ئەنجامدانی سەردانێکی زانستی بۆ سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر و سەندیکای پارێزەرانی کوردستان
ڕۆژی سێشەمە بەرواری 11/2/2025 لەژێر چاودێری ڕاگرایەتی کۆلێژی یاسا و بەسەرپەرشتی بەڕێزان (د.سەید ئەکرەم کەپرانی- م.ی. محمد عبدالقادر صالح ) مامۆستایان له كۆلێژی یاسا/زانكۆی سهلاحهدین-ههولێر ، لەگەڵ قوتابیانی قۆناغی دووەم گرووپی(D) کۆلێژ سەردانێکی زانستیان ئهنجامدا بۆ سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر و سەندیکای پارێزەرانی کوردستان .
لەسەرەتادا لە دادگا پێشوازیەکی گەرمیان لێکرا لەلایەن زۆر بەڕێز دادوەر (گەیلان خالید مصطفی) جێگری سەرۆکی دادگا وە بەڕێزیان ووتەیەکی بەنرخی پێشکەش قوتابیان کرد دەربارەی کاری دادوەری و دادگاکان و چۆنیەتی بەرزڕاگراتنی پیشەی پارێزەرایەتی بوون بە پارێزەری سەرکەوتوو وە.
دواتر لەلایەن قوتابیان شوێنە گرنگەکانی دادگا بەسەر کرایەوە و بە قوتابیان ناسێندرا لەوانەش جۆرەکانی دادگا و وە هۆڵی کۆبوونەوەی پارێزەران وە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی دادبینی بۆ قوتابیان ڕوونکرایەوە بەشيوەیەکی کرداری وە، دواتر قوتابیان ئامادە بوون لە چەندین دانیشتنی دادگا لە جۆرە جیاوازەکانی دادگا وەکو دادگای تاوانی و دادگای باری کەسی و چەندین ئەزموونی گرنگ فێربوون بۆ داهاتوو و بۆکاری پاريزەرایەتی.
دواتر لەلایەن زۆر بەڕێز دادوەر (فاخر صابر بایز) سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر پێشوازی لە مامۆستایان کرا وە جەنابیان جەختی لەسەر گرنگی ئەو سەردانانە بۆ قوتابیانی کۆلێژی یاسا بۆ دادگاکان کردەوە وە بەکارێکی پێویستی دانا کەوا پێویستە قوتابیان لە قۆناغە جیاوازەکانی یاسا سەردانی دادگاکان بکەن بۆ زیاتر ئاشنا بوون پێیان وە تێکەڵ بوونیان لەگەڵ دادگاکان.
له كۆتای سهردانهكهدا مامۆستایانی سهرپهرشتیار و قوتابیان سەردانی سەندیکای پارێزەرانی کوردستانیان کرد و لەلایەن زۆر بەڕيز پارێزەری ڕاوێژکار و ئەندامی ئەنجوومەنی سەندیکا کاک حاجی (بژار ئەکرەم علاف) بەگەرمی پێشوازیان لێکرا وە جەنابیان ووتەیەکی تێروتەسەلی پێشکەش بە قوتابیان کرد دەربارەی مێژووی دروست بوونی سەندیکای پارێزەران وە پێکهاتەی سەندیکا و چۆنیەتی بەئەندام بوون تیایدا وە ناوبراو بنەماکانی یاسای کاری پارێزەرایەتی وە ئەو ئەرک و مافانەی کەوا پارێزەر هەیەتی بەگوێرەی ئەو یاسایە وە هەروەها لەگەڵ خوڕەوشتی پارێزەری سەرکەوتوو لە کاری پاريزەرایەتی بۆ قوتابیان ڕوونکردەوە.
دڵشاد محمد رحمن
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کۆلێژی یاسا
زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر