

زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر
کۆلێژی یاسا
ئەنجامدانی سیمینار
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێكەوتی ( 13/2/2025) کاتژمێر (9:30)ی am لە هۆڵی (پ.د.خالید سعید) بۆ سیمینارات، لە ژێر چاودێری بەڕێز (پ.د. بختیار صابر) ڕاگری كۆلێژی یاسا، بە ئامەدەبوونی بەڕێزان (پ.ی.د. قاسم هاشم محمود) ی.ڕاگر، (د. علي طه اكرم) سەرۆک بەشی یاسا ، بەشێک لە مامۆستا و قوتابیانی کۆلێژ،
لێژنەى دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پڕۆگرامەكانی کۆلێژى یاسا، هەڵسا بە ئەنجامدانى سیمینارێک بە ناونیشانی (قۆناغەکانی دوای سزایی) بۆ بەڕێز دادوەر لە دادگای باری کەسی (د. بختیار غفور حمدامین.
بەڕێز دادوەر (د. بختیار غفور حمدامین) زۆر بەجوانی سیمینارەکەى پێشکەش کرد بە ئامەدەبووان.
بەڕێز (پ.د. بختیار صابر) ڕاگری كۆلێژی یاسا دەست خۆشى لە بەێزیان کرد بۆ پێشکەشکردنى سیمینارەکە.
دوواتر سیمینارەکە دەوڵەمەند کرا بە گفتووگۆ و پێشنیار و پرسیاری ئامەدەبووان.
لە کۆتایی دا سوپاس و ڕێزلێنان لە لایەن بەڕێز (پ.ی.د. قاسم هاشم محمود) ی.ڕاگری کۆلێژی یاسا پێشکەش کرا بە بەڕێز دادوەر لە دادگای باری کەسی (د. بختیار غفور حمدامین) .
دڵشاد محمد رحمن
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کۆلێژی یاسا
زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر