

زانکۆی سەلاحەدین – هەولێر
کۆلێژی یاسا
كردنەوەی خولێک بە ناونیشانی (ڕۆلی پارێزەر لەبەردەم دادگا)
ڕۆژی دووهم
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەووتی 18/2/2025 کاتژمێر 10:30ی am لە هۆڵی(پ.د. خالد سعید) بۆ سیمینارات، لە ژێر چاودێری بەڕێز(پ.د. بختیار صابر بایز) ڕاگری کۆلێژی یاسا و ئامەدەبوونی بەڕێزان (پ.ی.د. قاسم هاشم محمود)ی.ڕاگر، (د. علي اكرم طه) سەرۆک بەشی یاسا،
بەمەبەستی زیاتر ئاشناکردنی قوتابیان بە بازاری کار و زیاتر ئامادەکردنی قوتابیان بۆ ئەوەی لەرووی پراکتیکیەوە لە داهاتوو شارەزایی پێویستیان هەبێت ، نۆرینگەی یاسای لە کۆلێژی یاسا بە هەماهەنگی لەگەل سەندیکای پارێزەرانی کوردستان،
هەڵسا بەکردنەوە خولێک بۆ قوتابیانی قۆناغی سێیەم و چوارەم و پێنجەم.
بە ناونیشانی (ڕۆلی پارێزەر لەبەردەم دادگا جۆراوجۆرەکاندا).
خولەکە دەستى پێکرد بە دەقەیەک وەستان بۆ گیانى پاکى شەهیدانى کوردستان.
ولە میانەی ڕۆژی دووهەمی خولەکە بەڕێز (دادوهر/ تهرزه سهلار) دادوهری دادگای بهرایی شهش تایبهت به داواكانی بازرگانی و حكومی به ناونیشانی (ڕۆڵی پارێزهر له داوابازگانییهكاندا / دور المحامي في الدعاوي التجارية)
بەڕێز (دادوهر/ تهرزه سهلار) زۆر به جوانی بابهتهكهی پێشكهش كرد بۆ ئامهدهبووان،
و دواتر بەڕێزان وەڵامی پرسیار و پێشنیاری ئامەدەبووانی داوە.
دواتر سوپاس و ڕێزلێنان لە لایەن بەڕێز(پ.د. بختیار صابر بایز) ڕاگری کۆلێژی یاسا پێشکەش کرا به بەڕێز (دادوهر/ تهرزه سهلار).
لە کۆتاى دا وێنەى بە کۆمەڵ چرکاندرا بۆ ئامەدەبووان.
دڵشاد محمد رحمن
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کۆلێژی یاسا
زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر