

زانکۆی سەلاحەدین – هەولێر
کۆلێژی یاسا
كردنەوەی خولێک بە ناونیشانی (ڕۆلی پارێزەر لەبەردەم دادگا)
ڕۆژى سێیەم
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەووتی 20/2/2025 کاتژمێر ٩:٣٠ی am لە هۆڵی(پ.د. خالد سعید) بۆ سیمینارات، لە ژێر چاودێری بەڕێز(پ.د. بختیار صابر بایز) ڕاگری کۆلێژی یاسا و ئامەدەبوونی بەڕێز (د. علي اكرم طه) سەرۆک بەشی یاسا،بەشێك لە مامۆستایان و قوتابیانی كۆلێژ،
بەمەبەستی زیاتر ئاشناکردنی قوتابیان بە بازاری کار و زیاتر ئامادەکردنی قوتابیان بۆ ئەوەی لەرووی پراکتیکیەوە لە داهاتوو شارەزایی پێویستیان هەبێت ،
نۆرینگەی یاسای لە کۆلێژی یاسا بە هەماهەنگی لەگەل سەندیکای پارێزەرانی کوردستان،
هەڵسا بەکردنەوە خولێک بۆ قوتابیانی قۆناغی سێیەم و چوارەم و پێنجەم.
بە ناونیشانی (ڕۆلی پارێزەر لەبەردەم دادگا جۆراوجۆرەکاندا).
ولە میانەی ڕۆژی سێیەمى خولەکە بەڕێز (دادوەر/ نادر هەرکى) دادوەرى دادگاى تاوانى یەکى هەولێر ، بابەتێکی پێشکەش کرد بە ناونیشانی (ڕۆڵى پارێزەر لە داوا تاوانکاریەکاندا/دور المحامي في الدعاوي الجزائية).
بەڕێز (دادوەر/ نادر هەرکى) دادوەرى دادگاى تاوانى یەکى هەولێر زۆر بە ڕوونى و جوانى بابەتەکەى پێشکەش کرد بە ئامەدەبووان.
دواتر بەڕێز (دادوەر/ نادر هەرکى) دادوەرى دادگاى تاوانى یەکى هەولێر وەڵامی پرسیار و پێشنیاری ئامەدەبووانی داوە.
جێگاى ئامەژەپێکردنە کە سیمینارەکە سەرپەرشتیکى کرا لە لایەن (م.ى. کفاح حمید سلطان).
دواتر سوپاس و ڕێزلێنان لە لایەن بەڕێز(پ.د. بختیار صابر بایز) ڕاگری کۆلێژی یاسا پێشکەش کرا بۆ بەڕێز (دادوەر/ نادر هەرکى) دادوەرى دادگاى تاوانى یەکى هەولێر.
لە کۆتاى دا وێنەى بە کۆمەڵ چرکاندرا بۆ ئامەدەبووان.
دڵشاد محمد رحمن
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کۆلێژی یاسا
زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر