

زانکۆی سەلاحەدین – هەولێر
کۆلێژی یاسا
كردنەوەی خولێک بە ناونیشانی (ڕۆلی پارێزەر لەبەردەم دادگا)
ڕۆژى پێنجهم
ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەووتی 23/2/2025 کاتژمێر 10:30ی am لە هۆڵی(پ.د. خالد سعید) بۆ سیمینارات، لە ژێر چاودێری بەڕێز(پ.د. بختیار صابر بایز) ڕاگری کۆلێژی یاسا و ئامەدەبوونی بەڕێزان (د. علي اكرم طه) سەرۆک بەشی یاسا، (پ.ی.د. قاسم هاشم محمود) ی.ڕاگر، پارێزهری ڕاوێژكار (د. پهڕێز نهجمهدین كریم) ئهندامی ئهنجوومهنی سهندیكای پارێزهرانی كوردستان، بەشێك لە مامۆستایان و قوتابیانی كۆلێژ،
بەمەبەستی زیاتر ئاشناکردنی قوتابیان بە بازاری کار و زیاتر ئامادەکردنی قوتابیان بۆ ئەوەی لەرووی پراکتیکیەوە لە داهاتوو شارەزایی پێویستیان هەبێت ،
نۆرینگەی یاسای لە کۆلێژی یاسا بە هەماهەنگی لەگەل سەندیکای پارێزەرانی کوردستان،
هەڵسا بەکردنەوە خولێک بۆ قوتابیانی قۆناغی سێیەم و چوارەم و پێنجەم.
بە ناونیشانی (ڕۆلی پارێزەر لەبەردەم دادگا جۆراوجۆرەکاندا).
ولە میانەی ڕۆژی پێنجهمی خولەکە بەڕێز (پارێزەر/ سامی ڕۆژبهیانی) بابەتێکی پێشکەش کرد بە ناونیشانی (ڕۆڵى پارێزەر لە داوا شارهستانیهكاندا/ دور المحامي في دعاوي المدنیة).
سهرهتا خولهكهی ئهمڕۆ دهستی پێكرد به دهقیقهیهك وهستان بۆ گیانی پاكی شههیدانی كوردستان.
دواتر بەڕێز (پارێزەر/ سامی ڕۆژبهیانی) زۆر بە ڕوونى و جوانى بابەتەکەى پێشکەش کرد بە ئامەدەبووان.
دواتر بەڕێزان وەڵامی پرسیار و پێشنیاری ئامەدەبووانی داوە.
جێگاى ئامەژەپێکردنە کە سیمینارەکە سەرپەرشتیکى کرا لە لایەن بەڕێز (م.ی. كفاح حمید سلطان) مامۆستا له بهشی یاسا.
دواتر سوپاس و ڕێزلێنان لە لایەن بەڕێز (پ.د. بختیار صابر بایز) ڕاگری کۆلێژی یاسا پێشکەش کرا بۆ بەڕێز (پارێزەر/ سامی ڕۆژبهیانی)
لە کۆتاى دا وێنەى بە کۆمەڵ چرکاندرا بۆ ئامەدەبووان.
دڵشاد محمد رحمن
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کۆلێژی یاسا
زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر