

زانکۆی سەلاحەدین – هەولێر
کۆلێژی یاسا
ئهنجامدانی خولێکی تایبەت بە یاسای نێودەڵەتی تاوانی
ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەووتی 24/2/2025 بەڕێزان (پ.د. بختیار صابر بایز) ڕاگری کۆلێژی یاسا ، (پ.ی.د. قاسم هاشم محمود) ی.ڕاگر، (د. علي طه اکرم) سەرۆک بەشی یاسا،
سهردانی هۆڵی دادگای گریمانەیی شههیدی زانست (پ.د. كاوان اسماعیل ابراهیم)یان کرد.
كه ڕێخراوی (ناوەندی کوردستان بۆ یاسای نێودەوڵەتی) خولێکی تایبەت بە یاسای نێودەڵەتی تاوانی ئهنجامدا تێدا بۆ کۆمەلێک لە قوتابیانی بەشی یاسا لە قۆناغە جیاوازەکانی خوێندن ، و جێگای ئاماژهكردنه کە ماوەی خولهكه دوو رۆژ دەخایەنێت و لە چوار وانە پێك دێت.
بەڕێزان (پ.د. بختیار صابر بایز) ڕاگری کۆلێژی یاسا ، (پ.ی.د. قاسم هاشم محمود) ی.ڕاگر، (د. علي اكرم طه) سەرۆک بەشی یاسا ڕێنمای و ئامۆژگاری قوتابیانی بهژداربوی خولهكەیان كرد كه ههوڵدهن سوود لهم جۆره خولانه وهرگرن بۆ پێشخستنی ئاستی زانستیان.
دڵشاد محمد رحمن
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کۆلێژی یاسا
زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر