

زانکۆی سەلاحەدین – هەولێر
کۆلێژی یاسا
ئه‌نجامدانی وۆركشۆپێك به ناونیشانی (نه‌هێشتنی نایه‌كسانی)
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەووتی 25/2/2025 کاتژمێر 9:15ی am لە هۆڵی(پ.د. خالد سعید) بۆ سیمینارات، لە ژێر چاودێری بەڕێز (پ.د. شریف مولود شریف) یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، ئامه‌ده‌بوونی به‌رێزان (پ.د. بخت‌یار صابر بایز) ڕاگری کۆلێژی یاسا ، (پ.ی.د. قاسم هاشم محمود) ی.ڕاگر، ، (د. علي طه اكرم) سەرۆک بەشی یاسا ، دادوه‌ر(ناز نوری) سه‌رۆكی داواكاری گشتی پێشوی سلیمانی، بەشێك لە مامۆستایان و قوتابیانی كۆلێژ،
لێژنه‌ی دڵنیای جۆری و په‌ره‌پێدانی پرۆگرامه‌كانی كۆلێژی یاسا، هه‌ڵسا به ڕێخستنی وۆركشۆپێك به ناونیشانی (نه‌هێشتنی نایه‌كسانی) به به‌ژداری به‌ڕێزان:
1- د. هانا سهام بكر پێداویستیه‌كانی چۆنیه‌تی مامه‌ڵه كردن له گه‌ڵ خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له زانكۆ
2- د. سندس علی عباس پێوه‌ره‌كان و رێكاكانی نه‌هێشتنی نایه‌كسانی له زانكۆ
3- د. رۆشنا اكرم سعد پێوه‌ره‌كانی وه‌رگرتن له زانكۆ له سه‌ر بنه‌مای یه‌كسانی
4- د.بنار كریم وه‌سمان به‌ڕێوه‌به‌ری وۆركشۆپ
سه‌ره‌تای وۆركشۆپه‌كه ده‌ستی پێكرد به ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان.
دواتر بەڕێزان به ژداربووانی وۆركشۆپه‌كه زۆر بە ڕوونى و جوانى بابەتی وۆركشۆپه‌كه‌یان پێشکەش کرد بە ئامەدەبووان.
دواتر بەڕێزان وەڵامی پرسیار و پێشنیاری ئامەدەبووانی داوە.
دواتر سوپاس و ڕێزلێنان لە لایەن بەڕێزان ((پ.د. شریف مولود شریف) یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا)، (پ.د. بخت‌یار صابر بایز) ڕاگری کۆلێژی یاسا پێشکەش کرا بۆ بەڕێزان:
1- د. هانا سهام بكر
2- د. سندس علی عباس
3- د. رۆشنا اكرم سعد
4- د.بنار كریم وه‌سمان
دڵشاد محمد رحمن
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کۆلێژی یاسا
زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر