

له رۆژی چوارشه‌م به‌رواری 23/1/2019 كاتژمێر 10:30ی به‌یانی له زانكۆی سه‌لاحه‌ددین / هه‌ولێر ،له كۆلێژی یاسا وزانستهسیاسیهكان. به ئاماده‌بوونی ڕاگری كۆلێژ (پ.ی.د.كاوان اسماعیل گه‌ردی ) و سه‌رۆكی به‌شی یاسا (پ.ی.د.تاڤگه عباس البستانی) و به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی ئاینده ( لاوه‌ند عثمان دزه‌یی ) و به‌رپرسی نوسینگه‌ی مرۆڤایه‌تیه‌كانی (ی.ق.ك) (هه‌كار به‌هرام شێروانی) وه به‌رپرسی لێژنه‌ی قوتابیانی كۆلێژی یاسا (ئازاد مرشد خۆشناو) له ژێر چاودێری راگری كۆلێژ، لێژنه‌ی نوێنهرانیهتی قوتابیان هه‌ڵسان به‌سازدانی ئاهه‌نگی یه‌كترناسین بۆ قوتابیانی قوناغی یه‌كه‌م وه له پاشان شه‌هاده‌ی سوپاس وبێزانین دابه‌ش كرا.









