

رۆژی دووشەمە رێکەوتی ٢٦ / ٠٨ / ٢٠١٩ ڕاگری کۆلێژی یاسا ( پ.ی.د. کاوان اسماعیل ابراهیم ) پێشوازی کرد لە شاندی تۆری پاراستنی نیشتیمان کە پێک هاتبوو لە سەرۆکی تۆری پاراستنی نیشتیمان و ئەندامانی دەستەی راپەراندنی ئەم تۆرە ، ئەوەی جێگای ئامەژە پێ کردنە تۆری پاراستنی نیشتیمان لە چەند سێکتەرێک پێک هاتووە ، یەکێک لە سێکتەرە سەرەکییەکان تایبەت مەندە بە بابەتی هەنگاوەکانی دەرکردنی دەستوور لە هەرێمی کوردستان ، هەر بەم مەبەستەش سەردانی کۆلێژی یاسایان کرد بۆ ئەوەی بتوانرێت هەماهەنگی لە نێوان کۆلێژی یاساو تۆری پاراستنی نیشتیمان بکرێت بۆ ئەنجام دانی کۆنفراس و وورک شۆپی هاوبەش بە مەبەستی بە دیهێنانی ئەم ئامانجە گرنگە ئەویش هەستانی دامەزراوە زانستییەکان و رێخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بە ئەنجام دانی ئامادە سازی پێویست بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان ببێتە خاوەنی دەستور .
ڕاگەیاندنی کۆڵێژی یاسا