

لەماوەی نێوان 9 تا 13 ی ئەیلولی 2019، پڕۆفیسۆر دكتۆر رزگار محمـد قادر بەشداری كرد لە خولێك لە شاری ژنیڤی وڵاتی سوێسرا، خولى (Advanced Seminar in International Humanitaire Law For Lecturers and Researchers) كە لەلایەن ئەكادیمیای ژنێڤ و كۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور بۆ مامۆستایانی یاسا لە وڵاتانی دنیادا رێكخرابوو. مامۆستای كۆلێژمان لەلایەن رێكخەرانی خولەكە دەستنیشان كرابوو كە كۆلێژوزانكۆو وهزارهتى خوێندنى باڵاو توێژينهوهى زانستى رەزامەندیان لەسەر بەشداری كردنەكە دەربڕيبوو. مامۆستایانی یاسا لە وڵاتەكانی بۆلگاریاو وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و رووسیاو چین و هیندستان و ئێران و جۆرجیاو نایجیریاو لیبیاو ئۆكڕانیاو مالیزیاو ئێكوادۆر و كۆلۆمبیاو بەنگلادیش و مەنگۆلیاو سووریاو بۆسنیاو كۆریای باشوور و كینیا و بۆتسوانا و سوێدو ئەرژەنتین و كۆسۆڤۆ و ئەڵمانیاو یۆنان و سریلانكا و نیپاڵ و میانمار و هۆڵەندا بەشداربووانی خولەكە بوون.