

رۆژی سێشهمه ڕێكه‌وتی 19/11/2019 به‌ڕێز ڕاگری كۆلێژمان (پ.ی.د. كاوان اسماعیل ابراهیم) به یاوه‌ری یاریده‌ده‌ری ڕاگر به‌ڕێز (پ.ی.د. قاسم هاشم محمود) به شداریان كرد له مه‌راسیمی ڕێزلێنان له چالاكوانی نێوده‌ڵه‌تی بواری خێرخوازی (د.میرزا دینیایی) كه خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی AUPORA ی بۆ ساڵی 2019 پێ به‌خشراوه، به هۆی ئه‌و كاره مرۆڤگه‌رایانه‌ی له كاتی شه‌ری داعشدا پێشكه‌شی كردووه به قوربانیانی ده‌ستی تیرۆر به تایبه‌تی منداڵ و ئافره‌ت.
ولهم مه‌راسیمه‌دا تیشك خرایه سه‌ر ئه‌و چالاكیانه‌ی به‌ڕێز (دنیایی) ئه‌نجامی داوه له ماوه‌ی (5) ساڵی ڕابردوو ، پاشان خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی له لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆ (پ.د. احمد انور دزه‌یی) پێ به خشرا .
دڵشاد محمد رحمن
به‌رێوه‌به‌رى ڕاگه‌ياندنى كۆلێژى ياسا
زانكۆى سه‌لاحه‌ددين