

رۆژى سێ شه‌ممه ڕێكه‌وتی ٢٦-١١-٢٠١٩ كات ژمێر ١٠:٣٠ی به‌يانى له هۆڵى پ.د. خالد سعيد توفيق بۆ سيمينارات ، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان (پ.ی.د. كاوان اسماعیل) ڕاگری كۆلێژی یاسا و (پ.ی.د.قاسم هاشم محمود) ی. ڕاگر و به‌شێك له مامۆستایان و قوتابیانی كۆلێژ، به‌شی یاسا سیمینارێكی ئه‌نجام دا بۆ به‌ڕێز ( د.عماد فتاح اسماعیل ) مامۆستا لە بەشی ناوبراو به ناونیشانی (نحو إشراك أساتذة القانون فی العملیة القضائیة) ، ئامانج له‌م سیمیناره دۆزینه‌وه‌ی رێگه چاره‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی مامۆستایانی كۆلێژی یاسا بتوانن پیشه‌ی پارێزهرایەتی بكه‌ن به هه‌مان شێوه‌ی ووڵاتانی تر. وە له كۆتایى دا سیمیناره‌كه ده‌وڵه‌مه‌ند كرا به راو بۆچوون و پرسيارى ئاماده‌بووان .
سەرچاوە: دڵشاد – ب. ڕاگه‌ياندنى كۆلێژ
وێنـــــــــە: اسماعیل – وێنەگری کۆلێژ