

بهڕێز (پ.ی.د. بڕیار شێركۆ بابان) مامۆستای كۆلێژەکەمان له بهرواری ١٣ تا ١٥-١١-٢٠١٩ وەکو پێشكهشكاری توێژینهوه بەشداربوو لە کۆنفراسێکی نێودەوڵەتی لە (زانکۆی لیێژ / بەلجيکا ) بە ئامادەبوونی خودی شاژنی بەلجیکا (ماتیلد) و وەزیری کاروباری فيدراڵی بەلجیکی و سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپی و چەندین کەسایەتی و سیاسەتمەدار و ئەکادیمی نێودەوڵەتی، بابەتی کۆنفراسەکە بریتیی بوو لە (توندووتیژی دژی ئافرەتان و منداڵان لە کاتی جەنگدا)، کە لەسەر شەرەفی بەڕێز دکتۆر (دينیز ماکوێگ) براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کۆنفراسەکە ئامادەکرابوو، وە خوودی خۆی لەوێ ئامادەبوو و چەندین جار بهشداربوو به سهرنج و تیبینیهكانی، بهڕێز (پ.ی.د. بڕیار شێركۆ بابان) لە بواری یاساییدا توێژینەوەکی پێشکەشکرد و توێژینەوەکە لەسەر “باری یاسایی ئافرەتانی قوربانی دەستی داعش بوو لە ڕوانگەی یاسای عێراقی و کوردستانییەوە”. وە بهڕێزیان تاکە بهشداریكار بوو لە گشت وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، و دوای پێشکەشکردنی توێژینەوەکەی لەگەڵ ئامادەبووان چەندین بابەتی هەمەجۆر سەبارەت بە هەرێم و عێراق تاوتوێکرا.
(تێبینی، وێنەکان تایبەت به @ULiège – JL Wertz گرتوویەتی) .
سەرچاوە: دڵشاد – ب. ڕاگهياندنى كۆلێژ