

رۆژی سێشەممە بەرواری 3/12/2019 به ئامه‌ده‌بونی به‌ڕێزان (د.ئارام محمد قادر) وه‌زیری خوێندنی باڵا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وكاك (هێمن هه‌ورامی) جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و (پ.د. احمد انور دزه‌یی) سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین، به یاوەری (قنصل ی چین) له شاری هه‌ولێر و (پ.ی.د.کاوان اسماعیل ابراهیم ) ڕاگری کۆلێژی یاسا و ڕاگره‌كانی كۆلێژه‌كانی زانكوی سه‌لاحه‌ددین، به‌ژدارییان كرد له مه‌راسیمی کردنەوەی بەشی زمانی “چینی” لە زانکۆی سەلاحەددین، وپاش پێشكه‌ش كردنی چه‌ن وتارێك ، ئامه‌ده‌بوان سه‌ردانی ئه‌وو هۆڵانەیان كرد کە تەرخان کراوە بۆ خوێندنی قوتابیانی بەشه‌كه، ئەوه‌ش یەکەم جارە لە هەرێمی کوردستان و عێراق ئەم بەشە دەکرێتەوە.
دڵشاد محمد رحمن
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کۆلێژی یاسا
زانکۆی سەلاحەددین