

رۆژى یه‌ك شه‌مه ڕێكه‌وتی 8-12-2019 كات ژمێر 10:30به‌يانى له هۆڵى پ.د. خالد سعيد توفيق بۆ سيمينارات ، به ئامه‌ده‌بوونی به‌ڕێزان (پ.ی.د.مسعود حمید اسماعیل) سه‌رۆكی به‌شی یاسا، وبه‌شێك له مامۆستایان و قوتابیانی كۆلێژ، (به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤ) به‌شی یاسا سیمینارێكی ئه‌نجام دا بۆ به‌ڕێز( پ.د.كمال سعدی ) به ناونیشانی (قه‌یرانی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و كاریگه‌ری له سه‌ر ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ) ،
وله كۆتاى دا سیمیناره‌كه ده‌وڵه‌مه‌ند كرا به راو بۆچون و پرسيارى ئامه‌ده‌بوان .
دڵشاد محمد رحمن
به‌رێوه‌به‌رى ڕاگه‌ياندنى كۆلێژى ياسا
زانكۆى سه‌لاحه‌ددين