

رۆژى سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی 17-12-2019 كات ژمێر 10:30به‌يانى له گۆڕه‌پانی كۆلێژ به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان (پ.ی.د. كاوان اسماعیل) ڕاگری كۆلێژی یاسا و(پ.ی.د.قاسم هاشم محمود) ی.ڕاگر و(پ.ی.د.مسعود اسماعیل حمد) سه‌رۆكی به‌شی یاسا و (د.شوان عه‌لاف) بڕیاده‌ر به‌ش، وبه‌شێك له مامۆستایان و قوتابیانی كۆلێژ، به هاوبه‌شی وهاوكاری ڕاگرایه‌تی كۆڵێژ و لێژنه‌ی قوتابیان به سه‌رپه‌رشتی به‌رپرسی لێژنه قوتابی (ئازاد مرشد خالد) و به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌رچاوه مرۆییه‌كانی كۆلێژ كاك (امیر شێخانی)، مه‌راسیمی شایسته تایبه‌ت به ڕۆژی به‌رز نرخاندنی ئاڵای كوردستان به‌رێوه‌چوو .
ومهراسیمهكه به‌م شێوه‌ی خواره‌بوو:
1- كات ژمێر 8:30 وانه‌ی تایبه‌ت به ڕۆژی ئاڵا له لایه‌ن مامۆستایان له هۆڵه‌كانی خوێندن پێشكه‌ش كرا.
2- كات ژمێر 9 كۆبوونه‌وه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و قوتابیان له گۆڕه‌پانی كۆلێژ به مه‌به‌ستی هه‌ڵگرتنی ئاڵا.
وپێشكه‌ش كردنی وتارێك له لایه‌ن به‌رێز ڕاگری كۆلێژ ده‌رباره‌ی گرنگی پێدان و پیرۆزی ئه‌م ڕۆژه .
3- پێشكه‌ش كردنی سیمینارێك له لایه‌ن (م.ی. سه‌نگه‌ر عثمان) ده‌رباره‌ی گرنگی ئه‌م ڕۆژه ویاسای تایبه‌ت به ئاڵا له هه‌رێمی كوردستان.
دڵشاد محمد رحمن
به‌رێوه‌به‌رى ڕاگه‌ياندنى كۆلێژى ياسا
زانكۆى سه‌لاحه‌ددين