

ڕۆژى چوار شه‌ممه ڕێكه‌وتی 18-12-2019 كات ژمێر 10:30به‌يانى له گۆڕه‌پانی كۆلێژ به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان (پ.ی.د. كاوان اسماعیل) ڕاگری كۆلێژی یاسا و(پ.ی.د.قاسم هاشم محمود) ی.ڕاگر و(پ.ی.د.مسعود اسماعیل حمد) سه‌رۆكی به‌شی یاسا و(د.شوان عه‌لاف) بڕیاده‌ر به‌ش، وبه‌شێك له مامۆستایان و قوتابیان وفه‌رمانبه‌ران، به هاوبه‌شی وهاوكاری ڕاگرایه‌تی كۆڵێژ و لێژنه‌ی قوتابیان به سه‌رپه‌ریشتی به‌رپرسی لێژنه قوتابی (ئازاد مرشد خالد) و به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌رچاوه مرۆیه‌كانی كۆلێژ كاك (امیر شێخانی)، ئاهه‌نگی یه‌كتر ناسینی قوتابیانی قۆناغی یه‌كه‌م سازكرا .
ومه‌راسیمی ئاهه‌نگه‌كه به‌م شێوه‌ی خواره‌بوو:
1- وه‌ستان ده‌قه‌یه‌ك ماته‌مینی بۆ رۆحی پاكی شه‌هیدانی خاكی كوردستان.
2- پیشكه‌ش كردنی وتارێك له لایه‌ن به‌رپرسی لێژنه‌ی قوتابیان .
3- پێشكه‌ش وتارێك له لایه‌ن به‌ڕێز ڕاگری كۆلیژ (پ.ی.د. كاوان اسماعیل)
– پێشكه‌ش كردنی خه‌ڵاتی ڕێزلێنان له لایه‌ن لێژنه‌ی نوێنه‌رایه‌تی قوتابیانی كۆلێژ بۆ هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان (ڕاگر و ی.راگر و سه‌رۆك به‌ش و بڕیاده‌ری به‌ش و به‌ڕێوه‌به‌ری تۆمار و وبه‌رێوه‌به‌ری سه‌رچاوه مرۆیه‌كانی كۆلێژ) وه بۆ قوتابیه یه‌كه‌مه‌كانی كۆلێژ بۆ ساڵی خوێندنی 2018 – 2019 .
5- پێشكه‌ش كردنی چه‌ن پارچه شعر و په‌خشان و شایی و هه‌ڵپه‌ركێ له لایه‌ن قوتابیان .
دڵشاد محمد رحمن
به‌رێوه‌به‌رى ڕاگه‌ياندنى كۆلێژى ياسا
زانكۆى سه‌لاحه‌ددين