

مامۆستای كۆلێژمان پ. د. رزگار محمـد قادر هەڵسا بە پێشكەش كردنی وانەیەک لەسەر تایبەتمەندی جیهانی (الاختصاص الشامل) (Universal Jurisdiction) لە وۆركشۆپێكی تایبەت بە یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی. وۆركشۆپەكە لەژێر ناونیشانی (وۆركشۆپی ئەكادیمی سالاَنە دەربارەی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی) لە شاری هەولێر و لەرۆژانی 22 و 23 ی كانوونی یەكەم بەڕێوەچوو و لەلایەن كۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور لە عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ هەردوو وەزارەتی خوێندنی بالاَو توێژینەوەی زانستی عێراق و هەرێمی كوردستان رێكخرابوو. چل (40) لە مامۆستایانی پسپۆری بوارەكە لەسەرجەم كۆلێجی یاسای زانكۆكانی عێراق بەشداری وۆركشۆپەكە بوون.