

ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕێكه‌وتی 16-1-2020 به ئامه‌ده‌بوونی به‌ڕێزان (د.ئارام محمد قادر) وه‌زیری خۆێندنی باڵا و (پ.د. احمد انور دزه‌یی) سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین ئه‌نجوومه‌نی زانكۆ مامۆستایان و لیژنه‌ی باڵای سه‌رپه‌رشتی و ئاماده‌كردنی ڕانكینی زانكۆكان وچه‌ند به‌رپرسی حزبی و ئیداری، سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین هه‌ڵسا به‌سازدانی ئاهه‌نگی به‌ده‌ست هێنای زانكۆی سه‌لاحه‌ددین پله‌ی یه‌كه‌م له ڕیزبه‌ندی نیشتیمانی زانكۆكانی كوردستان له ساڵی خوێندن 2018 – 2019 ، ومهراسیمهكه ده‌ستی پێكرد به دهقیكهیهك وه‌ستان بۆ رۆحی پاكی شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری كوردستان ،
پاشان به‌ڕێز (پ.د. احمد انور دزه‌یی) سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد كه تیایدا جه‌ختی كردوه كه ئه‌م پله‌یه‌ی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین له‌م ڕیزبه‌ندییه كه به ده‌ستی هێناوه‌ی به جهود و هه‌وڵ وماندوبوونی هه‌موو مامۆستایان و كارماندان زانكۆ بووه، پاشان به‌ڕێز (پ.ی.د.نبیل فخری عادل) به‌ڕێوه‌به‌ری دڵنیای جۆری زانكۆی سه‌لاحه‌ددین سیمینارێكی پێشكه‌ش كرد ده‌رباره‌ی رانكینگی زانكۆ ده‌ست نیشان كردنی پێوهراكانی ئه‌م ڕێزبه‌ندیه، پاشان
به‌ڕێزان وه‌زیری خۆێندنی باڵا و سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین له كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌دا هه‌ستان به دابه‌شكردنی بڕوانامه‌ی ڕێزلێنان به‌سه‌ر سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای ئاماده‌كردنی رانكینگی نیشتیمانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین كرا.
دڵشاد محمد رحمن
به‌رێوه‌به‌رى ڕاگه‌ياندنى كۆلێژى ياسا
زانكۆى سه‌لاحه‌ددين