

ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی 21-1- 2020 كات ژمێر 3:30 pm وبه ئامه‌ده‌بوونی به‌ڕێز (پ.د. احمد انور دزه‌یی) سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین وبه‌شێك زۆر له ڕاگر و مامۆستایانی زانكۆ وچه‌ندین به‌رپرسی ئیداری و حیزبی ، یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان له سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری زانكۆی سه‌لاحه‌ددین هه‌ستا به‌سازدانی ئاهه‌نگی مه‌راسیمی ناسینی كتێبی (پرۆفیسۆر دكتۆر احمد انور دزه‌یی : قوتابێكی ژیر، مامۆستایه‌كی په‌روه‌یده‌یی لێهاتوو، سه‌ركردیه‌كی ئه‌كادیمی سه‌ركه‌وتوو)، كه له‌لایه‌ن به‌ڕێز (هۆشمه‌ند رفیق) نوسراوه، ومه‌راسیمه‌كه ده‌ستی پێكرد به ده‌قیكه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ رۆحی پاكی شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری كوردستان،
پاشان چه‌ن ووته‌یه‌ك پێشكه‌ش كران وبروسه‌كه‌ی پیرۆزبایی خوێندندرانه‌وه كه تایبه‌ت بوون به‌م بۆنه‌ییه، پاشان به‌ڕێز (پ.د. احمد انور دزه‌یی) سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد كه تیایدا سوپاسی نوسه‌ری كتێبه‌كه كرد وباسی به‌شێك له ژیانامه‌ی خۆی كرد له ناو‌و زانكۆ سه‌لاحه‌ددین .
وپاشان به‌ڕێزییان هه‌ڵسا به دابه‌ش كردن و ئیمزاكردنی كتێبه‌كه به سه‌ر ئامه‌ده‌بووان .
دڵشاد محمد رحمن
به‌رێوه‌به‌رى ڕاگه‌ياندنى كۆلێژى ياسا
زانكۆى سه‌لاحه‌ددين