

مه‌راسیمی ڕێزلێنان له پرۆفیسۆر دكتور أحمد دزه‌یی
له ڕۆژی پێنج شه‌ممه ڕێكه‌وتی 13/2/2020 به ئاماده‌بوونی به‌ڕیز وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی (د.ئارام محمد قادر) و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌رانی عێراق و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان و چه‌ندین كه‌سایه‌تی ئه‌كادیمی و كارگێری و حیزبی و كۆمه‌ڵایه‌تی له سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ڕێوڕه‌سمی ڕێزلێنان له به‌ڕێز (پرۆفیسۆر دكتۆر أحمد أنور دزه‌یی) له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی زانكۆی سه‌لاحه‌دین به‌ڕێوه‌چوو كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له (10) ساڵ سه‌رۆكی زانكۆی سه لاحه‌دین بوو” به هۆی گه‌یشتن به ته‌مه‌نی یاسایی خانه‌نشین بوو ، له سه‌ره‌تادا (پ.د.جوهر فتاح) له جیاتی ئه‌نجوومه‌نی زانكۆ ووتارێكی به‌م بۆنه‌وه پێشكه‌ش كرد و تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و خزمه‌ته دورو درێژه‌ی به‌ڕیز (پ.د.أحمد دزه‌یی) پێشكه‌شی زانكۆی سه‌لاحه‌دینی كردووه ” پاشان (پ.د.أحمد أنور دزه‌یی) وتارێكی پێشكه‌ش كرد و سوپاسی ئاماده‌بوانی كردوو باسی گرنگی ڕۆلی زانكۆی سه‌لاحه‌دینی كرد له بره‌و دان به كه‌رتی خوێندنی باڵا له هه‌رێمی كوردستان و پێشه‌نگ بوونی ئه‌م زانكۆیه‌ی كرد وه‌كو زانكۆی دایك زانكۆی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان، ئینجا خه‌ڵاتی ڕێز لێنان له لایه‌ن به‌ڕێز وه‌زیری خوێندنی باڵا به‌خشرا به به‌ڕێز (پ.د.أحمد أنور دزه‌یی) ، ئینجا له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی زانكۆ خه‌ڵاتی ڕێزلێنان به‌خشرایه به‌ڕێزیان و ، و ئینجا ئه‌نجوومه‌نی زانكۆی سه‌لاحه‌دین دوایین وێنه‌ی یادگاری له‌گه‌ل به‌ڕێزیان گرت و پاشان ئاماده‌بوان به جیا هه‌ریه‌كه خه‌ڵاتی ڕێزلێنانیان به‌خشی به به‌ڕێز پ.د.أحمد أنور دزه‌یی.
دڵشاد محمد رحمن
به‌رێوه‌به‌رى ڕاگه‌ياندنى كۆلێژى ياسا
زانكۆى سه‌لاحه‌ددين