

رۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی 5/5/2020 بەڕێز سەرۆکی زانکۆ ( پ.د. جوهر فتاح ) بە یاوەری هەردوو بەڕێزان (پ.ی.د. مصطفی العطار) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و (پ.د. شیروان صالح) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان ، سەردانی ڕاگرایەتی کۆلێژی یاسایان کرد ، بەڕێز ڕاگری کۆلێژ ( پ.ی.د. کاوان اسماعیل ) پێشوازی لێ کردن بە ئامەدەبوونی بەڕێز سەرۆک بەشی یاسا ( پ.ی.د. مسعود حمید اسماعیل ) ، لە میانی ئەم سەردانەدا گفتوگۆ کرا سەبارەت چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی خوێندنی ئەلکترۆنی لە سەر ئاستی خوێندنی (بکالوریوس) و (خوێندنی باڵا) ، وهەر وەها بەڕێز ڕاگری کۆلێژ ئاماری بەشداربووانی کۆلێژی یاسای پێشکەش بە ئامەدەبوان کرد لە سەر ئاستی مامۆستا بەڕێزەکان و قوتابیە خۆشەویستەکان ، کە وا دوو لێژنە لە سەر ئاستی خوێندنی بە کالوریوس و خوێندنی باڵا پێکهێندراوە بە ناوی لێژنەی هەماهەنگی و بە دواداچونی خوێندنی ئەلکترونی ، کە بەڕێز سەرۆکی بەش سەرۆکایەتی لێژنەکان دەکات لە گەڵ کۆمەڵێک لە مامۆستای بەڕێزی ئەم کۆلێژە ، کە رۆلێکی بەرچاویان هەبووە لە بەرێوەچوونی ئەم پرۆسەیە ، لە کۆتاییدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆ و یاوەرانی بە گەرمی بەرێکران .
دڵشاد محمد رحمن
بهرێوهبهرى ڕاگهياندنى كۆلێژى ياسا
زانكۆى سهلاحهددين