

ڕۆژی یه‌ك شەمه ڕێكەوتی 6/2020/28 كاتژمێر9ی بەیانی له هۆڵى پ.د.خالد سعید توفیق ، كۆلێژى ياسا / زانكۆى سەلاحەددين- هەولێر، وبە ئامادەبوونى بەڕێزان (پ.ی.د.كاوان اسماعیل گه‌ردی ) ڕاگری كۆلێژ، و ( پ.ی.د.مسعود حمید اسماعیل) سه‌رۆك به‌ش، وخاتوو (كفاح حمید سلطان) به‌رپرسی هۆبه‌ی خووێندنی باڵا، تاوتۆێى ماستەر نامەى قوتابى (ته‌لار حمهغریب محمد) له پسپۆری یاسای گشتی كرا، ولێژنەى تاوتوێكردنى ماستەر نامەكه پێك هاتبوو له بەڕێزان :
1- پ.د. منی یوخنا یاقو / سەرۆك لێژنه
2- پ.ى.د.خاموش عمرعبدالله / ئه‌ندام
3- د.عدنان عبدالله رشید / ئه‌ندام
4- پ.ی.د.بریار شێركۆ بابان / ئه‌ندام وسەرپەرشتیار
وپاش گفتوگووێكى تێرۆ تەسەل، ماستەر نامەکەی پێ به خشرا، و لێرەوە پيرۆز بايەکی گەرمی لێدەکەین .
دڵشاد محمد رحمن
به‌رێوه‌به‌رى ڕاگه‌ياندنى كۆلێژى ياسا
زانكۆى سه‌لاحه‌ددين