

رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی 16-3-2021 له كۆلێژی زانسته سیاسییه‌كان به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان (پ.د. جوهر فتاح ) سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین و(پ.ی.د. مصطفی العطار) یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، و(پ.ی.د. كاوان اسماعیل ابراهیم) ڕاگری كۆلێژی یاسا و(پ.ی. د.اسود محمد قادر) ڕاگری كۆلێژی زانسته سیاسییه‌كان و(پ.د. حسین سعدی ) ڕاگری كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی جه‌سته‌یی زانسته وه‌رزشیه‌كان و (م.ی. شاخه‌وان محمد صالح) ی. ڕاگری كۆلێژ و سه‌رۆكی هه‌ردوو به‌ش و نوێنه‌ری مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی كۆلێژی زانسته سیاسییه‌كان ، (پ.د.كمال سعدی) كتێبخانه تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی به‌خشییه كۆلێژی زانسته سیاسییه‌كان.
به‌ڕێز( پ.د.كمال سعدی مصطفی ) مامۆستای كۆلێژی یاسای زانكۆی سه‌لاحه‌ددینه، دوای ئه‌وه‌ی بریاریدا كتێبخانه تایبه‌تییه‌كه‌ی خۆی ببه‌خشێته كۆلێژی زانسته سیاسییه‌كان، ئه‌مرۆ له‌مه‌راسیمێكی شایسته‌دا ڕێزلێنانی پێبه‌خشرا، ئه‌وه‌ی شایه‌نی ئاماژه بۆكردنه كۆی ئه‌و كتێبانه‌ی دكتۆر كه‌مال سه‌عدی به كۆلێژی زانسته سیاسیه‌كانی به‌خشی نزیكه‌ی 2000 كتێب ده‌بوو، له‌گه‌ڵ نزیكه‌ی 200 گۆڤاری زانستی، له چه‌ندین بواری جۆراوجۆردا، له‌وانه، بواری سیاسی، یاسایی، كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆژنامه‌گه‌ری و راگه‌یاندن و ده‌روونناسی. هه‌روه‌ها حه‌وت كتێبخانه‌ی له‌دار دروستكراو بۆ دانانی كتێبه‌كان به‌خشیه كتێبخانه‌ی كۆلێژ.
له كۆتایی ئه‌م مه‌راسیمه‌دا دیاری ڕێزلێنان و سوپاس و پێ‌زانین له‌لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆ و یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك و ڕاگری كۆلێژی زانسته سیاسیه‌كانه‌وه پێشكه‌ش به پ.د.كمال سعدی كرا. به‌م بۆنه‌یه ده‌ست خۆشی لێده‌كه‌ین و پیرۆزبایی لێ ده‌كه‌ین.
دڵشاد محمد رحمن
به‌رێوه‌به‌رى ڕاگه‌ياندنى كۆلێژى ياسا
زانكۆى سه‌لاحه‌ددين