

لە بەروارى 1/12/2021 لەژێر چاودێرى بەڕێز سەرۆکى زانکۆ (پ.د. جوهر فتاح سعید)، کۆلێژى یاساى زانکۆى سەڵاحەددین بە بۆنەى هەڵمەتى نیشتمانى شازدە رۆژەى بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژى دژی ئافرەتان و خێزان هەڵمەتى بەرەنگاربوونەوە بۆ ماوەى سێ رۆژ ڕاگەیاند.
لە رۆژى یەکەمى هەڵمەتەکە بە ئامادە بوونى بەڕێز پارێزگارى هەولێر وشاندى یاوەریان و سەرۆکى دەستەى مافى مرۆڤى هەرێم و ژمارەیەک لە ڕاگرى کۆلێژەکان و مامۆستایان و بەرپرسی حکومى و حزبی و ژمارەیەک لە قوتابیانى کۆلێژ پانێلێک پێشکەشکرا لە ژێر ناونیشانى: (كاریگهری یاسا- دادگاكان- شهریعهت – پهروهرده لهبهرهنگاری بوونهوهی توندوتیژی دژی ئافرهتان و خێزان) .
دواى وەستانى دەقیقەیەک بۆ گیانى پاکى شەهیدانى ڕێگاى رزگارى کوردو کوردستان، هەریەکە لە بەڕێزان سەرۆکى زانکۆ (پ.د. جوهر فتاح سعید) و ڕاگرى کۆلێژى یاسا (پ. ی. د. کاوان إسماعیل إبراهیم) ووتەى بەخێرهاتنیان پێشکەش کرد، بەڕێزیان تیشکیان خستە سەر گرنگى ئەو هەڵمەتانە و گرنگى خستنە رووى بابەتەکانى پەیوەندیدار بە مافى ئافرەت و خێزان و ئەو ئاستەنگە کۆمەڵایەتى و یاساییانەى کە رووبەروومان دەبنەوە لەکاتى بەرەنگار بوونەوەى توندو تیژى دژى ئافرەتان. دواتر ڤیدیۆیەکى ئامادەکراو لەلایەن قوتابی قۆناغی پێنجەمى کۆلێژەکەمان (دیار دلشاد معروف) سەبارەت بەو پرسە نمایش کرا. پانێلەکە لەلایەن بەڕێز (م. رۆشنا أکرم سعد – مامۆستا لە کۆلێژى یاسا لە زانکۆى سەڵاحەددین) بەڕێوە بردرا بە میواندارى بەڕێز(پ. د. عثمان محمد غریب هەڵەبجەیی- مامۆستا لە کۆلێژى زانستە ئیسلامیەکان لەزانکۆى سەڵاحەددین) ، بەڕێز دادوەر (نادر عبدالعزیز هەرکى-جێگری سه رۆكی دادگای تێهەلچوونەوەی ناوچەی هەولێر) , بەڕێز ( د. احمد محمود سیدۆک – مامۆستا لە کۆلێژى زانستە ئیسلامیەکان لە زانکۆى سەڵاحەددین) و بەڕێز (د. هێڤی حسن رمضان-مامۆستا لە کۆلێژى یاسا لە زانکۆى سەڵاحەددین) , کە هەریەکە لەو بەڕێزانە لە ماوەى (3) کاتژمێر لە چەند تەوەرێکى جیاجیا باسى کێشەکان و کاریگەری یاسا و دادگا و شەریعەت و پەروەردەیان کرد لەسەر رووبەرووبوونەوەو کەمکردنەوەى توندو تیژى دژى ئافرەتان و خێزان، وەچارەسەریەکان خرانە روو. لە کۆتایدا پرسیارى ئامادەبووان وەڵام درایەوە لەلایەن میوانە بەڕێزەکان. وپانێلەکە بە پێشکەشکردنى بڕوانامەى ڕێزلێنان و وێنەى بە کۆمەڵ کۆتایى هات.
دڵشاد محمد رحمن
بهرێوهبهرى ڕاگهياندنى كۆلێژى ياسا
زانكۆى سهلاحهددين