

ڕوژى چوارشەممە ڕێکەوتی 12/1/ 2022 كاتژمێر 11ی am , به سه‌رپه‌رشتی وئامهدهبوون به‌ڕێز ڕاگری كۆڵێژ ( پ.ی.د. كاوان اسماعیل ابراهیم ) و ئاماده‌بوونی به‌ڕیزان( پ.ی.د. مسعود حمید اسماعیل ) سه‌رۆك به‌ش و ( پ.ی.د. قاسم هاشم محمود ) ی.ڕاگر و (د.شوان عه‌لاف) بڕیارده‌ری به‌ش و (م.رۆشنا اكرم ) به‌رێوه‌به‌ری تۆمار، و به‌شێك له مامۆستایان و قوتابیانی كۆلێژ، قوتابیانی قۆناغی سێیه‌م به راهێنانی بەڕێز ( دكتۆر عماد فتاح) دادگايى گريمانه‌ی (المحكمة الافتراضية) ئه‌نجام درا، وه‌كو چالاكيهكى زانستيانه ، به‌مه‌به‌ستى ئاشانابوونى زياتر قوتابيانى كولێژی ياسا له چۆنيه‌تى به‌رێوه‌چوونی دادگا، و پێشه‌كى چالاكیه‌كه ده‌ستى پێكرد به خوێندنه‌وه‌ی چه‌ن ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز، پاشان ووته‌یه‌ك له لايه‌ن به‌ڕێز ڕاگرى كؤلێژ پێشكه‌ش كرا كه تێدا تیشكی كرده‌سه‌ر گرنگی وانه‌ی پراكتیكی بۆ قوتابیانی كۆلێژی یاسا به تایبه‌تی دادگايى گريمانه‌ی ( المحكمة الافتراضية) .
له دواییدا دادگايى گريمانه‌ی ( المحكمة الافتراضية) كه پێك هاتبوو له دادوه‌ر و جێگره‌كانی و داوهكاری گشتی و تاوهنبهران و پارێزه‌ران و شایدهكان ده‌ستی پێكرد .
وله كۆتایی چالاكیه‌كه‌دا وێنه‌ی گشتی بۆ مامۆستا و قوتابیان چركاندرا .
دڵشاد محمد رحمن
به‌رێوه‌به‌رى ڕاگه‌ياندنى كۆلێژى ياسا
زانكۆى سه‌لاحه‌ددين