

ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 17ـی شوباتــی 2022 به‌ڕێز ڕاگری كۆلێژ ( پ.ی.د. كاوان اسماعیل ابراهیم ) به یاوه‌ری به‌ڕێزان (پ.ی.د. مسعود اسماعیل حمد ) سه‌رۆك به‌ش و (پ.ی.د. قاسم هاشم محمود ) ی . ڕاگر و ( د. شوان عمر) بڕیاڕده‌ری به‌ش و ( امیر خورشید ) به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێری و خۆیه‌تی و ( هۆشمه‌ند مه‌ولود) به‌رپرسی نوسینگه‌ی ڕاگر و ( دڵشاد محمد رحمن ) به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن ، هه‌ڵسان به سه‌ردانی لیژنەی نوێنەرایەتی یەکێتی قوتابیانی کوردستان لە کۆلێژی یاسا، بۆ پیرۆزبای كردن وبە بەرز ڕاگرتنی 69 ساڵ ڕۆژی دامەزراندنی (یەکێتی قوتابیانی کوردستان).
به‌ڕێزان ڕاگری كۆلێژ ( پ.ی.د. كاوان اسماعیل ابراهیم ) و (پ.ی.د. مسعود اسماعیل حمد ) سه‌رۆك به‌ش له وته‌كانیان به‌م بۆنه‌یه‌وه ئامه‌ژه‌یان كرد به مێژوو خه‌بات و تێكۆشانی (یەکێتی قوتابیانی کوردستان) بۆ ده‌ست هێنانی مافه ڕه‌واكانی قوتابیان له هه‌موو قۆناغه‌كانی خوێندنیان .
هاوکات بەبۆنەی ئەو یادەوه سوپاس و پێزانینی لێژنەی قوتابیان بەخشرا بەڕێزان ( پ.ی. د. مسعود حمید اسماعیل ) سەرۆکی بەشی یاسا و بەڕێز ( م.ی. رۆشنا اکرم ) بەرێوەبەری تۆماری کۆلێژ و بەشێک لەفەرمانبەرانی کۆلێژ کە لەماوەی ڕابردوو خۆبردوانە کاریان کردووە بۆ خزمەتی توێژی قوتابیان .
دڵشاد محمد رحمن
به‌رێوه‌به‌رى ڕاگه‌ياندنى كۆلێژى ياسا
زانكۆى سه‌لاحه‌ددين