

ڕۆژى چوار شه‌ممه ڕێكه‌وتی 8/6/2022 كات ژمێری 10ی به‌یانی له سه‌نته‌ری ڕۆشه‌نبیری زانكۆی سه‌لاحه‌ددین، هۆڵی كۆچه‌ر بریكار، بە ئامادەبوونی وەزیری خوێندنی باڵا (د. ئارام قادر) و سەرۆکی زانکۆی سه‌لاحه‌ددین (پ.ی.د. کامەران یونس) و مامۆستا و میوانانی حکومی و حیزبی ، بۆنەیەک ڕێکخرا بۆ پێدانی خەڵات بەهڵگرانی نازناوی پڕۆفیسۆری و مامۆستایانی خانەنشینی ئەم ساڵ، تێدا لەسەرتا دوو وتار بەجیا لەلایەن وەزیری خوێندنی باڵا‌و سەرۆکی زانکۆ خوێندرایەوە، هەردووکیان ئیشارەتیان بەخەمخۆری مامۆستایانی خانەنشین و هەڵگرانی نازناوی پڕۆفیسۆری دا، ئەوانیان بەکۆڵەکەی زانست و پێشخەری بواری زانستی لەهەرێمی کوردستان ناساند، وەلەکۆتایی خەڵاتی ڕێز بەسەریاندا دابەش کرا،هەر لەمەراسیمەکەدا پێشانگایاکی فۆتۆگرافی بۆ (م. سەگڤان یوسفی)رێکخرا بوو تێیدا کۆمەڵێک وێنەی خۆی لەپێشانگایەکە نمایش کردبوو بەناونیشانی(دووریەکان ….205کم) .
وجێگای ئاماژه پێدانه له‌م بۆنه‌یه‌دا8 مامۆستا له كۆلێژی یاسا مه‌دالیاو قه‌لغان پێشكه‌ش كرا:
1- پ.د. كاوان اسماعیل ابراهیم
2- پ.د.مسعود حمید اسماعیل
3- پ.د.اوزدن رحمان
4- پ.د.بخت‌یار صابر بایز
5- پ.د. عبدالفتاح عبدالرزاق
6- پ.د. نوزاد صدیق سلیمان
7- پ.د.سنگر داود محمد
8- پ.د.ازاد شكور صالح
به‌ڕێز ( پ.د. كاوان اسماعیل ابراهیم ) ڕاگری كۆلێژ پیرۆزبایه‌كی گه‌رمی ئاراسته‌ی مامۆستا به‌ڕێزه‌كان كرد ، هیوای سه‌ركه‌ووتنی به‌رده‌وامی بۆ خواستن .
دڵشاد محمد رحمن
به‌رێوه‌به‌رى ڕاگه‌ياندنى كۆلێژى ياسا
زانكۆى سه‌لاحه‌ددين