

ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی 22/6/2022 له هۆڵی پ.د.خالد سعید توفیق بۆ سیمینارات كۆلێژی یاسا ، به ئامهدهیوونی به‌ڕێزان ( پ.د. كاوان اسماعیل ابراهیم ) راگری كۆلێژ ، ( پ.د. مسعود حمید اسماعیل ) سه‌رۆك به‌ش ، ( پ.ی.د. قاسم هاشم محمود ) ی.ڕاگر ، (د. سۆلاف كاكه‌یی ) نوێنری مامۆستایان ، ( خاتوو كفاح حمید سلطان ) به‌رپرسی هۆبه‌ی خوێندنی باڵا ، ( امیر شێخانی ) به‌رپرسی كارگێری و خۆێتی ، ژمیارێكی زۆر له مامۆستایان و فرمانبه‌رانی كۆلێژ، مه‌راسیمی ڕێزلێنان بۆ به‌ڕێز ( د. شوان خلیل عه‌لاف ) مامۆستا و بریارده‌ری به‌ش سازكرا به بۆنه‌یی خانه‌نشینی به‌ڕێزیان .
سه‌رتای مه‌راسیمه‌كه‌ی چه‌ند وتارێك پێشكه‌ش كرا له لایه‌ن به‌ڕێزان: ڕاگر ، سه‌رۆك به‌ش ، ی.ڕاگر ، نوێنه‌ری مامۆستایان ، نوێنه‌ری فه‌رمانبه‌ران ، كه تیایدا ئامهژهپێكرا بۆ ڕۆڵ و دڵسۆزی به‌ڕێز ( د.شوان خلیل عه‌لاف ) چ وه‌ك مامۆستایه‌ك و بڕیارده‌ری به‌ش و هاوكاری بۆ مامۆستا هاوپیشه‌كانی و قوتابیان و فه‌رمانبه‌رانی كۆلێژ .
پاشان به‌ڕێز ( د. شوان خلیل عه‌لاف ) وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد كه تیاییدا سپاسی هه‌موو لایه‌كی كرد بۆ سازدانی ئه‌م مه‌راسیم و ڕێزلێنانه .
له كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌دا خه‌ڵاتی ڕێزلێنان له لایه‌ن به‌ڕێزان ڕاگر ، سه‌رۆك به‌ش ، ی.ڕاگر ، نوێنه‌ری مامۆستایان ، نوێنه‌ری فه‌رمانبه‌ران ، پێشكه‌ش به به‌ڕیز ( د. شوان خلیل عه‌لاف ) كرا .
دڵشاد محمد رحمن
به‌رێوه‌به‌رى ڕاگه‌ياندنى كۆلێژى ياسا
زانكۆى سه‌لاحه‌ددين