

رۆژى دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی 2022/10/24 له هۆڵى مه‌درج ، له ساڵیادی دامه‌زراندنی رێخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ، به ئامه‌ده‌بوونی به‌ڕێزان ( پ.د. حسین توفیق فیض الله ) ڕاگری كۆلێژ به وه‌كاله‌ت ، (پ.د. مسعود حمید اسماعیل ) سه‌رۆك به‌ش ، ( پ.ی.د. قاسم هاشم محمود ) ی.ڕاگر ، وبه‌شێك له به‌ڕێزان مامۆستايان و قوتابیانی كۆلێژ، به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز ( پ.ی.د. هێڤی امجد ) ، هۆبه‌ی دڵنیایی جۆری كۆلێژ كۆمه‌له سیمینارێكی ئه‌نجام دا به‌م شێوه‌ی خواره‌وه :
1- (رێخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان مێژووی دامه‌زراندنی بنه‌ما و ئامانجی رێكخراوه‌كه ) له لایه‌ن هه‌ردوو قوتابی (سه‌یران حسین و لوزان سامی) كات ژمیر 10:30 .
2- (پێگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له جه‌نگ و مافی چاره‌نووسی گه‌لان) له لایه‌ن قوتابی (هه‌ڵكه‌وت كمال) كات ژمێر 10:50 .
3- (رۆڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له سه‌قامگیركردنی ئاشتی نێوده‌وڵه‌تی) له لایه‌ن قوتابی (زكریا عبدالواحد) كات ژمێر11:10 .
4- (هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌رامبه‌ر شه‌ری روسیا – ئوكرانیا) له‌لاین به‌ڕێز ( پ.ی.د. هێڤی امجد ) كات ژمێر 11:30 .
وله كۆتاى دا سیمیناره‌كان ده‌وڵه‌مه‌ند كران به راو بۆچون و پرسيارى ئامه‌ده‌بوان .
دڵشاد محمد رحمن
به‌رێوه‌به‌رى ڕاگه‌ياندنى كۆلێژى ياسا
زانكۆى سه‌لاحه‌ددين