

رۆژى چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی 2022/11/30 كاتژمێر10:00 ی am له هۆڵى مه‌دره‌ج ، به ئامه‌ده‌بوونی به‌ڕێزان ( پ.د. حسين توفيق فيض الله ) ڕاگرى كؤلێژ به وه‌كاله ، ( پ.د. مسعود حمید اسماعیل ) سه‌رۆك به‌ش، (پ.ی.د. قاسم هاشم محمود ) ی.ڕاگر ، وبه‌شێك له به‌ڕێزان مامۆستايان و قوتابیانی كۆلێژ، له 16 ڕۆژه‌ی بهراناگونهوهی توندوتیژی دژی ئافره‌تان ، به‌شی یاسا هه‌ڵسا به ئه‌نجام دانی سیمپۆزیۆمێك به ناونیشانی ( ئایندهی دیارده‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان له هه‌رێمی كوردستان ) بۆ به‌ڕێزان ( پ.ی.د. محمد خالد ) ، ( مقده‌می مافپه‌روه‌ر فرمان محمد مولود ) ، ( د. عماد فتاح اسماعیل ) ، ( د.هێڤی حسن رمضان ) .
به‌ڕێوه‌بری سیمپۆزم به‌ڕێز ( پ.ی.د. تاڤگه عباس البستانی ) ، رێخه‌ری سیمپۆزم به‌ڕێز ( د.دیاری مسعود خلیل ) .
به‌رنامه‌ی سیمپۆزم :
– سیمپۆزم ده‌ستی پیكرد به وه‌ستانی خوله‌كێك بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان .
– پاشان به‌ڕێز ( پ.د. حسين توفيق فيض الله ) ڕاگرى كؤلێژ به وه‌كاله ووته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد كه تیایدا ئامه‌ژه‌ی كرد بۆ گرنگی سازدانی ئه‌م جۆره سیمپۆزیۆمه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی زانیاری مامۆستایان و قوتابیانی كۆلێژ .
– ده‌ستپێكردنی دانیشتنكه له لایه‌ن به‌رێز (پ.ی.د.تاڤگه عباس البستانی) .
– پاشان وه‌رگرتنی پرسیار و گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی ناوه‌رۆكی سیمپۆزیۆم .
– له كۆتاییدا دابه‌شكردنی بروانامه‌ی رێزلێنان به‌سه‌ر به‌شداربوان و رێكخه‌رانی سیمپۆزیۆمه‌كه .
– گرتنی وێنه‌ی به كۆمه‌ڵ .
دڵشاد محمد رحمن
به‌رێوه‌به‌رى ڕاگه‌ياندنى كۆلێژى ياسا
زانكۆى سه‌لاحه‌ددين