

زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر
كۆلێژی یاسا – سیمینار
رۆژى سێ شه‌ممه ڕێكه‌وتی 14/2/2023 كاتژمێر10:30ی am له هۆڵى مدرج ، به ئامه‌ده‌بوونی به‌ڕێزان ( پ.د. حسين توفيق فيض الله ) ڕاگرى كؤلێژ به وه‌كاله ، ( پ.د. مسعود حمید اسماعیل ) سه‌رۆك به‌ش ، ( پ.ی.د. قاسم هاشم محمود ) ی.ڕاگر ، (پ.ی.د. تاڤگه عباس البستانی ) به‌رپرسی هۆبه‌ی دڵنیایی جۆری و په‌ره‌پێدانی پرۆگرامه‌كان ، به‌شێك له به‌ڕێزان مامۆستايان و قوتابیانی كۆلێژ، لێژنه‌ی نوێنه‌رایه‌تی قوتابیانی كۆلێژ به‌هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ ڕاگرایه‌تی كۆلێژ وهۆبه‌ی دڵنیایی جۆری و په‌ره‌پێدانی پرۆگرامه‌كان، سیمینارێكی ئه‌نجام دا بۆ به‌ڕێز پارێزه‌ری راوێژكار ( ئه‌یاد اسماعیل كاكه‌یی ) سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای پاریزه‌رانی كوردستان ، له ژێر ناونیشانی ( یاسای پارێزه‌رایه‌تی و هه‌ڵسوكه‌وتی پیشه‌ی پارێزه‌رایه‌تی ) .
سیمیناره‌كه ده‌ستی پێكرد به ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری خاكی كوردستان .
وسیمینارهكه ده‌وڵه‌مه‌ند كرا به راو بۆچون و پرسيارى ئامه‌ده‌بوان .
له كۆتاى دا ڕێز‌و سوپاس پێشكه‌ش كرا بۆ به‌ڕێز پارێزه‌ری راوێژكار ( ئه‌یاد اسماعیل كاكه‌یی ) له لایه‌ن قوتابی ( عبدالكریم حاتم ) به‌رپرسی لێژنه‌ی نوێنه‌رایه‌تی قوتابیانی كۆلێژی یاسا .
وسیمینارهكه كۆتای هات به چركاندنی وێنه‌ی به كۆمه‌ڵ بۆ ئامه‌ده‌بوان .
دڵشاد محمد رحمن
به‌رێوه‌به‌رى ڕاگه‌ياندنى كۆلێژى ياسا
زانكۆى سه‌لاحه‌ددين