IMG_0784
پاڵه‌وانیه‌تی تۆپی پێی بچوككراوه‌

ئه‌مرۆ يه‌كه‌ى وه‌رزشى كۆلێژه‌كه‌مان هه‌ڵسا به‌كردنه‌وه‌ى خولى تۆپي پێى بچوككراوه‌ له‌ نێوان گروپه‌كانى به‌يانيان و ئێواران به‌ ئاماده‌بوونى به‌رێزان (پ.د.حسين سعدى ابراهيم )راگرى كۆلێژ و ياريده‌ده‌رى راگرى كۆلێژ( پ.ى.د.احمد محمد على )

IMG_0744-800x600
كۆبونه‌وه‌ي سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دين و يه‌كه‌ى وه‌رزشى كۆلێژه‌كان

ئه‌مرۆ به‌وارى 21/11/2019 به‌ئاماده‌بوونى به‌رێزان سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دين پ.د.احمد ئه‌نوه‌ر دزه‌يى راگرى كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى جه‌سته‌ى زانسته‌ وه‌رزشيه‌كان, پ .د حسين سعدى ابراهيم كۆبونه‌وه‌يان له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رى چالاكى وه‌رزشى زانكۆ و يه‌كه‌ى وه‌رزشى كۆلێژه‌كان ئه‌نجام دا . له‌نزيكه‌وه‌ كوێيان له‌ به‌رپرسى يه‌كه‌ وه‌رزشيه‌كان گرت, كه‌ ئه‌وانيش باسيان له‌ كێشه‌و كه‌م كوريه‌كانيان كرد .

IMG_0415
پاككردنه‌وه‌ كۆليژ

ئه‌مرۆ ڕێكه‌وتی 18/11/2019 له‌ هه‌لمه‌تى پاككردنه‌وه‌ ماموستايان و فه‌رمانبه‌ران و قوتابيانى كۆليژ هه‌لسان به‌ پاككردنه‌وه‌ى كۆلێژ بۆ ئه‌وه‌ى كۆلێژه‌كه‌مان له‌ خزمه‌ت زانست و وه‌رزش بێت به‌ ژینگه‌يه‌كى پاك و ته‌ندروست، به‌ ناوى راگرايه‌تى كۆلێژ ده‌ست خۆشى له‌ به‌شداربوانی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ ده‌كه‌ين هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازين

IMG_0358
پاڵه‌وانیه‌تی تۆپی پێ

ئه‌مرۆ به‌ئاماده‌بونى به‌رێزان راگرى كۆلێژ (پ.د.حسين سعدى ابراهيم ) سه‌رۆكى لقى يارييه‌تيميه‌كان (پ.ى.د.على حسين ) كۆلێژه‌كه‌مان يه‌كه‌م يارى خۆى به‌ سه‌ركه‌وتووى ئه‌نجام دا له‌پاڵه‌وانيه‌تى كوليژه‌كانى زانكۆى سه‌لاحه‌دين بۆ يارى تۆپى پێ به‌ جياوازى چوار گۆل له‌ كۆلێژى ئه‌ده‌بيات برده‌وه‌ هيوا دارين له‌ گشت ياريه‌كان سه‌ركه‌وتووبن

8598
وۆرك شۆپ

به‌رواری 6/11/2019 مامۆستایانی كۆلێژكه‌مان به‌شداریان كرد له‌ وۆرك شۆپی سیسته‌می به‌رێوه‌بردنی مۆدل

IMG_0154-800x600
كردنه‌وه‌ی هۆڵی سیمینار

له‌ به‌رواری 5/11/2019 به‌ئاماده‌بوون به‌رێزان سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین (پ.د. احمد انور دزه‌یی ) و یاریده‌ده‌ركانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ و ڕاگری كۆلیژ و یاریده‌ده‌ری ڕاگر و مامۆستایانی كۆلیژ هه‌لسان به‌ كرنه‌وه‌ی هۆڵی سیمینار له‌ كۆلیژه‌كه‌مان

بواری كۆمه‌لایه‌تی / سه‌ردانی نه‌خۆش

له‌ به‌رواری 4/11/2019 به‌ئاماده‌بوون به‌رێزان ڕاگری كۆلیژ و سه‌رۆكی لقه‌كان و به‌شێك له‌ مامۆستایانی كۆلیژ سه‌ردانی ماڵی قوتابی (محمد ایوب ) یان كرد له‌ قوناغی دووه‌می كۆلیژه‌كه‌مان كه‌ توشی نه‌خۆشی بووه‌ هیوادارین خوایی گه‌وره‌ شفای بدات

IMG-2223
كۆبوونه‌وه‌

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ به‌رواری 22\9\2019 به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان (پ.د. حسین سعدي ابراهیم – ڕاگری كۆلێژ ) و (پ.ی.د. احمد محمد علي كامل – یاریده‌ده‌ری ڕاگر ) و (پ.ی.د. علي حسین علي – سه‌رۆكی لقی یارییه‌تیمیه‌كان و زانسته‌ وه‌رزشیه‌كان ) و (م. د. قهار علي احمد – سه‌رۆكی لقی یاییه‌تاكه‌كان و زانسته‌ وه‌رزشیه‌كان ) كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ مامۆستایانی […]