دەربارەی بەشی کاری کۆمەلایەتی

بەشەکەمان لەهاوینی ساڵی ٢٠٠٧ درووستکراوە پیشنیاری پرۆژەکە لەلایەن ئۆفیسی ئەوکاتەی سەرۆک وەزیران بووە.
لەسەرەتادا بەش پاڵپشتی تەکنیکی و زانستی لەزانکۆی ئیریستاڵ سکۆنداڵ کۆلێجی سویدیەوە وەردەگرت.
لەساڵی ٢٠٠٨-٢٠٠٩ بۆیەکەم جار قوتابی وەرگرت
ئامانجی سەرەکی بەش ئامادە کردنی کادیری کاری کۆمەڵایەتیە بۆ کارکردن لەدام و دەزگاکانی کاری کۆمەڵایەتی لەحکموت و کەرتی تایبەت
پرۆگرامی بەش چوار ساڵە ساڵی یەکەم زیاتر ئامادەکاری زمانە سێ ساڵەکەی دواتر خوێندنی پسپۆڕی کاری کۆمەڵایەتیە
بابەتەکان زیاتر پەیوەندی دارن بەکاری کۆمەڵایەتی لەگەڵ خێزان ومنداڵ، ڕاوێژکاری، گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی، ڕێگاکانی توێژینەوەو دامەزراوەکانی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی لەساڵی چوارەم قوتابی بۆماوەی دوومانگ لەکاری پراکتیکدا دەبێت

ئامانج و ستراتیژیەتی بەشەکەمان

ئەم بابەتە لەخۆی دا دوو رەهەندی هەمەلایەنی پراکتیکی وتیۆریەکەی کاری کۆمەڵایەتی بەباشترین شێواز دەردەخات یەکەم ئامانج و ستراتیژیەکە لایەنی تیۆری کەبەهۆی وانەوتنەوە ئەو ئەرکە جێبەجێ دەکرێ کە بەشەکەمان گرتوویەتەی ئەستۆلەپێناو جێبەجێ کردنی ئەو ئەرکەی کەلەپێناوی دامەزراوە و ئەویش پێگەیاندنی کادیرانی لێهاتوو و پسپۆر لەبواری کاری کۆمەڵایەتیدا کەبەزمانی عەرەبی پێی دەگوترێ خدمه‌ الاجتماعیه‌ و بەزمانی ئینگلیزی پێی دەگوترێ sicoal work بۆئەوەی ئەم کادیرانە لەسێکتەرە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگادا چاڵاک و کارا و دەستبەکار بن، خزمەتی هاوڵاتی و ئامانج و ئاواتەکانیان بکەن بەتایبەت لەم لایەنەوە کە کەپەیوەندی بەپسپۆڕیەکەشەوە هەیە. وەک ئاشکرایە کۆمەڵگای مۆدێرن بەهۆی پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا پەرەسەندنێکی گەورەی بەخۆوە بینیوە ئەم پەرسەندنەش لەسۆنگەی چاڵاکیەکانی کاری کۆمەڵایەتیەوە لەدوو لایەن بەرجەستە بووە:
١-کێشەی تایبەت
٢-ئەرک و فەرمانەکانی بەرامبەر بەئەندامانی کەلەسایەی ئەم پەرەسەندنەوە کەوتۆتەوە.
کەوابوو ئێمە وەک بەشی کاری کۆمەڵایەتی دەچینە ژێر باری دووئەرکەوە : یەکێکیان ستراتیژیەتی درێژخایەنی بەشەکەیە کەلەچوارچێوەی کاری ئەکادیمی بووە بۆ ئەوەی هاوکاری بەشەکانی تری زانکۆ و هاوکاری نێوان دەستەی وانەوتنەوە و قوتابیان ئەو ئەرکە جێبەجێ بکەن کەکەوتۆتە ئەستۆمان.ئینجا هەوڵدەدەین لەتاقیکردنەوەی سەرکەوتووی بەشەکانی تر کەلەئێمەوە نزیکن سوودیان لێ وەربگرین لایەنە باشەکانیان پەرە پێبدەین و نەهێڵین کەموکوڕیەکانیان لەکاری ئێمە لە بەشەکەمان دووبارە ببنەوە ئەمەش بەهۆی پەیوەندی ئەکادیمی و سەردان و بانگەشەکردن و سازکردنی کۆڕ و سیمیناری زانستی و چاپکردنی بەرهەمی ئەندامانی بەشێوەی وانەوتنەوە دەبێت.

٢-هاندانی قوتابیانی بەش بۆ پتەوکردنی توانای زمانی ئینگلیزیان و هاندانیان بەوەی دڵیان بەپسپۆڕیەکەیان خۆش بێت ئەم چوارساڵەی لەبەشەکە دەخوێنن سوود لەمیتۆد و بابەتە زانستی و پراکتیکیەکان وەربگرن.

لەلایەنی پراکتیکی و ڕۆڵی کاریگەر لەکۆمەڵگا کەلەلایەنی ئێمە بەئامانج و مەبەستی کاری کۆمەڵایەتی بەشەکەمان دادەنێین بریتین لەوەی کادری پسپۆڕ لەماوەی چوار ساڵدا بۆ کۆمەڵگا پێ بگەیەنین و شارەزاییەکی باشیان لەچوارچێوەی ئەم پسپۆڕیەی خۆیاندا هەبێت بۆئەوەی لەدوارۆژدا بتوانن لەم سێکتەرە گرینگانەی کۆمەڵگادا کەپێویستی بەچاڵاکی و ڕۆڵی کاری کۆمەڵایەتی هەیە چاڵاک و کاریگەر بن. ئێمە لێرەدا دەمانەوێت بەنمونەیەک بەراوردکاری ئەم لایەنە ڕوون بکەینەوە.
ئەگەر پزیشک چارەسەی لەشی تاکی کۆمەڵگا بکات ئەوا کادیرانی ئێمە کەدەرچووی بەشی کاری کۆمەڵایەتی دەبن بەپزیشکی چارەسەری کیشەکانی کۆمەڵگا دادەنرێن ، ئێمە لەبەشەکەمان بۆئەوەی ئەم لایەنە سەرکەوتووانە جێبەجێ بکەین پێکهاتە و گرفت و کێشەی سرووشتی ئێستای کۆمەڵگای کوردستان لەبەرچاودەگرین و هەوڵدەدەین ئەم کادیرانەی ئێمە بەجۆرێك بن چاوەرێکراوی کۆمەڵگای کوردستان بن لەئاستی بەرپرسیاریەتیدا بن لەگەڵ گشت پێکهاتە نوێیەکانی کۆمەڵگا بگوجنێن