لە چالاکیەکی زانستیدا ڕۆژی 23/1/2019 کۆلێژی پەروەردەی مەخموور پێشوازی کرد لە ڕێکخراوی بەرنامەی خوێندنەوەی کتێب کە ڕێگەپێدراون لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆی سەلاحەدین، بە مەبەستی دابەشکردنی کتێب بەسەر قوتابییەکانمان.
ئەمەو لە سەرەتای مەراسیمەکەدا وتەی بەخێر هاتن و سوپاس و پێزانین بۆ ڕێکخراوەکە لە لایەن بەڕێز(م. رسول پیرۆ) سەرۆك بەشی زمانی عەرەبی پێشکەش کرا.
دواتر وتەی دەستخۆشی و سوپاس و پێزانین بۆ ڕاگرایەتی کۆلێژەکەمان بەڕێگەپێدانی ڕێکخراوەکەیان بۆ ناو کۆلێژ و دابەشکردنی کتێب بەسەر قوتابیانی قۆناغی چوارەمی بەشەکانمان زمانی (کوردی و عەرەبی) لەلایەن بەڕێز (کاک عبدالرحمن) ئەندامی ڕێکخراوەکە پێشکەشکرا.
هەر لە مەراسیمەکەدا چەندین کتێب بەسەر قوتابیان دابەشکران، کە بووە مایەی خۆشحاڵیان.
زۆر سوپاس بۆ ڕێکخراوەکەیان بە هیوای سەرکەوتن و کاری جوانتر.
اترك تعليقاً