دیوانی مەلا ڕهئوف خادم سوجادە کە باوکی شاعیر و ڕوناکبیری کورد (دڵدار)ە، مامۆستای پایەبەرزی کۆلێژەکەمان کۆلێژی پەروەردە- مەخمور بەڕێز (پ.ی. فەرهاد عەزیز خۆشناو) لێکدانەوە و شەرحی بۆ کردووە و لە پێشەکی و توێژینەوەی بەڕێز (د.کمال غەمبار)ە، شایەنی باسە ئهم دیوانە لە چاپخانەی فێربوون چاپکراوە و پێشکەشی کتێبخانەی کوردی کراوە و خراوەتە خزمەت مێژووی ئهدەبیاتی نەتەوەکەمان و ئێستا بەردەستە بۆ خوێنەران و ئهديب و شاعیران و ئهدهب دۆستانی کورد.
ئێمه وەک ڕاگرایەتی کۆلێژی پەروەردە- مەخمور دەستخۆشی و پیرۆزباییمان هەیە لە بەڕێز (پ.ی.فەرهاد عزیز خۆشناو) هیوادارین بەردەوام بن لە بەرهەمی زیاتر بۆ خزمەتی ئهدهب و زمانی کوردی.
دیوانی ڕهئوف لە چاپێکی خنجیلانە دا بڵاوکرایەوە.
by
Tags:
اترك تعليقاً