ڕاگرایەتی کۆلێژەکەمان سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی ئەم قوتابیە بەهرەمەندانەی لە خوارەوە ناویان هاتووە دەکات، لەبەر ئەوەی لە دوای ڕا وەرگرتن و ڕێگەپێدانیان لە ڕاگرایەتی کۆلێژ هەڵسان بە نەخشاندنی وێنەیەك لەسەر ڕووی لایەك له دیواری کۆلێژەکەمان، ئەمەش وەك هاندانێك بۆ دەرخستنی بەهرەی زیاتری قوتابییەکانمان.
قوتابیەکانیش ئەمانەی خوارەوە بوون:
وەردە حوسێن مەحمود – لە قۆناخی چوارەمی بەشی عەرەبی.
ڕێبەند شەمسەدين سوارە – لە قۆناخی چوارەمی بەشی کوردی.
وەفا ياسين عەلى – لە قۆناخی چوارەمی بەشی کوردی.
دەست و پەنجەتان ڕەنگینتر و نموونەتان زۆر بێت.
اترك تعليقاً