كورتەیەك لەسەر بەشی ئابووری
لەسەرەتادا بەشی ئابووری لە زانكوی سلیمانی دابوو بەلام لە بەرواری 10-1980 بەشی ئابووری لە زانكۆی سلێمانی گواسرایەوە بۆ شاری هەولێر زانكۆی صلاح الدین وە لە سالی 1980 – 1981 خوێندن تیدا دەستیپێكرد وە یەكەم سەرۆك بەش بەرێز دكتۆر سالم محمد غافل بوو وە تاكو ئیستا چەندین مامۆستای لێهاتوو ئەم بەشەیان بەڕێوە بردووە وە سەرۆك بەشی ئێستا بەڕێز (دكتۆر یاسین عثمان) ە. ئامانجی سەرەکی بەشی ئابووری بریتیە لە ئامادەکردن و پێگەیاندنی کارمەندی تایبەتمەند لە بواری ئابووریدا بۆ کارکردن لە دامەزراوەکانی کەرتی گشتی و کەرتی تایبەتیدا، بۆ ئەوەی بتوانن لە ڕێگەی بەرهەمهێنانی زانیاریدا بەشداری بکەن لە بەرەوپێشبردنی هەرێمی کوردستان لە ڕووی دارایی و ئابووریەوە.