كورتەیەك دەربارەی بەشی كارگێری رێكخراوە گەشتیارییەكان

بەشی كارگێری رێكخراوە گەشتیارییەكان لە رێكەوتی 16/4/2013 لە ئەنجومەنی كۆلێژ لەبەر پێویستی زۆری پسپۆریەكەی بۆ ئێستای هەرێمی كوردستان بڕیاری لەسەردرا ئەمەش دوای چەندین بەدواداچوون و گرنگی كردنەوەی بەشەكە
لە1/11/2013 بۆ یەكەم جار قۆناغی یەكەمی بەشەكە هاتە وەرگیران و دەست بە خوێندنی بەشەكە كرا، لە ئێستا دا دوو چینی دەرچووانی هەیە بۆ یەكەم جار لە ساڵی خوێندنی 2016-2017 یەكەم دەرچووی خۆی خستە بازاری كاری گەشتیاری
لەئێستادا بەشێكی قووتابیانی دەرچوو لە چەند شوێنێكی گەشتیاری ( رێكخراوی گەشتیاری ) لە ( هۆتێل، رێستورانت، نووسینگەی گەشتیاری ) دەستیان بەكار كردووە
ستافی ئەكادیمی بەش لە كاتی ئێستادا بە پێی پێویست هەن لە نازناوی زانستی پرۆفبسۆری یاریدەدەر و مامۆستا و مامۆستای یاریدەدەر ، هەروەها هەڵگرانی بڕوانامەی دكتۆرا و ماستەر
ساڵانە چەندین توێژینەوەی زانستی بە تەنیا و بە هاوبەش لەلایەن ستافی ئەكادیمی بەش دەنووسرێت و لە گۆڤار و كۆنفرانسی زانستییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەكاندا بڵاو كراونەتەوە و بڵاو دەكرێتەوە
بەشی كارگێری رێكخراوە گەشتیارییەكان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشە زانستیە هاوتاكانی لە زانكۆكانی سلێمانی و دهۆك یەكخستنی كۆرسەكانی خوێندنی كراوە
بەشەكە ئامادەكاری تەواوی كردووە بۆ دەست كردن بە خوێندن بە سیستەمی پۆلۆنیا (Bologna) و وانەكان پێشنیاركراون
هەوڵ دەدرێت لە سیستەمی خوێندنی ساڵانی داهاتوو كۆرسی زمانی ئینگلیزی زیاتر پەرەی پێ‌ بدرێت وێرای زمانی عەرەبی و زمانی وڵاتانی دراوسێ‌ لە توركی و فارسی