ئاشنابوون بە شیاندنى دەروونى و کۆمەڵایەتى منداڵى ئۆتیزم

قوتابیانى بەشى دەروونزانى و چالاکى هەفتانەى مەیدانى قوتابیانى قۆناغى سێیەمى بەشى دەروونزانى بە سەرپەرشتى (م.ئارى أنور صادق) بۆ هەریەک لە سەنتەرەکانى هاناى ئۆتیزم بۆ ڕاهێنان و شیاندن، هەروەها سەنتەرى ئۆتیزمى سەر بە وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى، چەند سیمینارێک لەلایەن مامۆستایانى پسپۆڕەوە پێشکەش بە قوتابیان کرا، لەگەڵ بەشداربوون لە پرۆسەى ڕاهێنان و فێرکردنى تاک و گروپی منداڵان ئۆتیزم و دواکەوتوویی ژیرى.