ئامادەکارییەکانى کۆلێژى ئاداب بۆ تاقیکردنەوەکان April 13, 2023 Category: Uncategorized Comments Off on ئامادەکارییەکانى کۆلێژى ئاداب بۆ تاقیکردنەوەکان ئامادەکارییەکانى کۆلێژى ئاداب بۆ تاقیکردنەوەکان دەستپێدەکات ئەمڕۆ، چوارشەممە، ٥ى نیسانى ٢٠٢٣؛ د.ئارام جەلال حەسەن، سەرۆکى لێژنەى تاقیکردنەوەکان، لەگەڵ ئەندامانى لێژنەى تاقیکردنەوەى بەشە زانستییەکانى کۆلێژ، کۆبوویەوە. لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنى تاقیکردنەوەى سیمستەرى دووەم خولى یەکەم کرا، کە بڕیارە لە سەرەتاى مانگى ئایار، دەسپێبکاتەوە. هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، سەرۆکى لێژنەى تاقیکردنەوەکان داوایکرد بەشە زانستییەکانى کۆلێژ ئامادەکاری تەواو بکەن بۆ ئەوەى تاقیکردنەوەکان هاوشێوەى ساڵانى ڕابردوو، بەباشترین شێواز بەڕێوەبچێت.