ئەو دیوی واقیع

: ئاشکراکردنی نهێنییە بێسنوورەکانی هۆشیاری، گەردوون و خودی ڕاستەقینەت

رۆژی سێ شەممە‌ رێكه‌وتی(٢١-١-٢٠٢٥) كاتژمێر (٣٠ر١٠)ی به‌یانی له‌ هۆڵی (فەرهادى) سمینارێک بۆ بەرێز (م. حسن وەیسی اسمر ) بەناونیشانى (ئەو دیوی واقیع: ئاشکراکردنی نهێنییە بێسنوورەکانی هۆشیاری، گەردوون و خودی ڕاستەقینەت) سازکرا.

لەم سیمینارەکەدا بەرێزیان هەلوەستەیەکی لەسەر بیرۆکەی فرە گەردونی کرد، بەوەی کە ژمارەیەکی بێشوماری تۆ لە واقیعە هاوتەریبەکاندا بوونیان هەیە. هەروەها جیهانی هۆلۆگرافی، کە پێشنیاری ئەوە دەکات جیهانی سێ ڕەهەندیمان لەوانەیە دەرخستنێک بێت لە واقیعێکی قووڵتر و شاراوەتر. دواتر، ئاماژەیەکیش بە پەیوەندی مێشک و کۆمپیوتر کرد، کە دەتوانێت ڕێگەمان پێبدات مێشکمان کۆنتڕۆڵ بکەین و تەنانەت خودی واقیعیش بگۆڕین.

لە درێژەی باسەکەیدا باسی لەوە کرد، دەچینە ناو فیزیای کوانتەم، بەوەی کە لەوانەیە هۆشیاری کاریگەری لەسەر گەردوون هەبێت لە بچوکترین ئاستدا، هەروەها دەپرسین: ئایا ئێمە دەتوانین لە واقیعێکدا بژین کە کۆمپیوتەر دروستی کردووە.

لە کۆتاییدا، باسەکەیدا باسی لە بیرۆکەی خود کرد—ئایا خود ڕاستی و حەقیقەتێکە، یان تەنها پێکهاتەیەکی عەقڵییە؟ لە دوای ئەم سمینارە دەکرێت گۆمان لە هەموو ئەو شتانەی کە پێت وابوو دەربارەی واقیع دەیزانیت، بکەیت.