((هەوڵدان بۆ ڕاستكردنەوەی هەڵەكانی بابەتی كۆمەڵایەتی لە وەزارەتی پەروەردە-دا))
ئەمڕۆ، سێ شەممە، 4ی نیسانی 2023؛ بەئامادەبوونی بەڕێز پ.د.قادر محەمەد حەسەن، ڕاگری كۆلێژی ئاداب؛ سیمینارێك لە هۆلی (فەرهادی)، بەناونیشانی ((هەوڵدان بۆ ڕاستكردنەوەی هەڵەكانی بابەتی كۆمەڵایەتی لە وەزارەتی پەروەردە-دا)) بۆ بەڕێز (خانە ئەكرەم محەمەد) مامۆستا لە بەشی (شوێنەوار)، ڕێكخرا.
لە سەرەتای سیمینارەكەدا، مامۆستا خانە بەسەرەنجدان لەلایەنە باشەكانی كێتبی كۆمەڵایەتی قۆناغەكانی بنەڕەتی، ئاماژەی بەوە كرد، كە “لەپێناو ڕاستكردنەوە هەڵەكاندا، ڕەخنەی بونیادنەر دەگرن بە ئامانجی ئەوەی پەرتووەكانی كۆمەڵایەتی لە گشت قۆناغەكانی خوێندن، كەموكوڕیان تێدا نەبێت”.
لە بەشێكی دیكەی سیمینارەكەدا، مامۆستای ناوبراو باسی لەو هەڵانە كرد، كە لە وێنە و لایەنی مێژوویی و شوێنەواريى پەرتووەكان هەیە و هیوای خواست، وەزارەتی پەروەردە جارێكی دیكە، پێداچوونە بە پەرتووكی وانەی كۆمەڵایەتی قۆناغی بنەڕەتی بخێشنێتەوە.
جێگەی ئاماژەیە، لەپێناو ڕاستكردنەوەی هەڵەكانی پەرتووكی كۆمەڵایەتی؛ مامۆستا خانە ئەكرەم بە هاوبەشی د.دڵشاد زاموا، مامۆستا لە بەشی شوێنەواری زانكۆی سلێمانی، یاداشتێكیان داوەتە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و داوایانكردووە، هەڵەكانی نەمێنن و جارێكی دیكە، پێداچوونە بە پەرتووكی كۆمەڵایەتی بكرێت.