بەسەرکردنەوەی خواردنگە و کافتریای کۆلێژی ئاداب November 14, 2022 Category: چالاکیەکانی کۆلێژ Comments Off on بەسەرکردنەوەی خواردنگە و کافتریای کۆلێژی ئاداب ئەمڕۆ دووشەممە، رێکەوتی ١٤-١١-٢٠٢٢ لێژنەی تەندروستی و سەلامەتی کۆلێژەکەمان بەسەرپەرشتی مامۆستا (رێڤان غازی) سەرۆکی لێژنەی تەندروستی و سەلامەتی و مامۆستا (لاوین تحسین رشید)، ئەندامی لێژنەی تەندروستی و سەلامەتی، خواردنگە و کافتریای کۆلێژی ئاداب-یان بەسەرکردەوە. مەبەست لە سەردانی لێژنەکەی کۆلێژ، بۆ پاکڕاگرتنی خواردنگە و تەندروستی و سەلامەتی قوتابیانە تاوەکو بە باشترین شێوە خزمەت بکرێن. ئەوەی جێگەی سەرەنجە ستافی خواردنگە و کافتریای کۆلێژی ئاداب زۆر بە پاک و خاوێنی کارەکانی خۆیان بەڕێوەدەبەن.